تورکیا پیلانی دەوڵەتی قووڵ و داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی هەیە کونەماسی وەک سەرەتایەک

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

هەرکاتێک دەوڵەتی تورکیا لەڕوی ئابوری و ناوخۆی خۆی تووشی گرفت و قەیران هات پەلاماری دەوڵەتانی دراوسێی و گەلانی تر دەدات، ئاژاو تەنگەژە دروست دەکات، مەترسی تورکیا هەر بۆ ناوخۆی نیە بەڵکو ئێستا پیلانی دەوڵەتی قووڵ یان یان دەوڵەتی شاراوەیە لە لایەن ئەرگەنەکۆن و موخابەراتی وڵاتەکەوە جێبەجێ دەکرێت، تورکیا بە دەسەڵات و پارتی راگەیاندووە کەوا زانیاریان هەیە عیراق هەیمەنەی خۆی بۆ تەواوی خاکی عیراق بە کوردستانیشەوە دەگێڕێتەوە و شتێک بەناوی هەرێمی کوردستان نامێنێ، راشیگەیاندووە کە هەموو لایەنەکانی کوردستان بە ی. ن. ک یشەوە بەو هەنگاوەی عیراق ڕازین و تورکیا راشیگەیاندووە کە ئەوان دهۆک و هەولێر دەپارێزن و ئەگەر پارتی ڕازی بێت تاکو قەراغ راناوەستن…
بەپێی زانیاریەکان لە ئێستادا تورکیا پیلانی هەیە سەرجەم کادیرانی نزیک لە پەکەکە لە پارێزگای سلێمانی و شارەکانی تر بکاتە ئامانج بۆ ئەوەش سوود لە کەسانی موخابەراتی و میت وەردەگرن تا ئەوەی فشارێکی زۆر لەسەر ی. ن. ک دروستکراوە تا تورکیا لەو کارە تیرۆریەیان دەست کراوە بێت بەڵام لاهوری شێخ جەنگی ئەو بەرنامەی زۆر بە مەترسی داناوەو داواکەی تورکیای رەتکردۆتەوە، دەوترێت تورکیا زۆر توڕەیە لە ی. ن. ک و بە شخسیش لەگەڵ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە تا هاوکاریان بکەن، تورکیا مەبەستیەتی ئاژاوەو ناکۆکی دروست بکات ئەوەش بە بۆردومانی ناوچە ئاوەدانیەکان و مەدەنیەکان لە پاریزگای سلێمانی هێرشی سەر کونە ماسی سەرەتای پیلانەکەیەو پێنجوێن، قەراغ، شارباژێر و سەنگەسەر خراونە بازنەی هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیا ئەوەش تەنیا مەبەست لێی فشار دروستکردنە سەر ی. ن. ک تاکو دژایەتی پەکەکە بکات و شەڕ ڕابگەێنن بەڵام ی. ن. ک بەتایبەتی لاهوری شیخ جەنگی دژایەتی پەکەکەی بەهێڵی سور وەسف کردووە رەنگە ئەو هەڵوێستە بەکاریگەری دۆستایەتی مەزڵوم کوبانی بێت لەگەل یەکێتی …
لە لایەکی ترەوە دیسان تورکیا داوای مۆلەتی لە دەسەڵاتی ی. ن. ک کردووە کە ئیزنیان بدەن بارەگایەکی عەسکەری لە ناوچەی قەرەداغ بکەنەوە، تورکیا دەستی واڵاکراوە لە لایەن عیراق و بەشێکی دەسەلاتی هەرێم بۆیە لە ئاسمان و زەویەوە کاری تیرۆری لەدژی پەکەکە و کادیرانی رێکخستن ئەنجام دەدات، ئەگەریش هەیە لە داهاتوودا لە هێزی تورکیا داخڵی قوڵایی شارەکانی هەرێمی کوردستان بێت و عێراق تا ئێستا دەسەڵاتی راگرتنی تورکیای نیە…
روداوەکەی کونە ماسی چۆن ڕویدا؟
ماشێنێکی کادیرانی پەکەکە لەناو شارەوە بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان چاودێری کراوە بەو مەبەستەی لە کاتی گەڕانەوە بۆ شاخ شوێنی هەڤاڵان کەشف بکرێت بەڵام هەڤاڵان زوو هەست دەکەن چاودێری دەکرێن بۆیە بۆ سەلامەتی پاراستنی گەریلا ناچار دەگەڕێنەوە و هەوڵدەدەن هاولاتیانی مەدەنیش بپارێزن و خۆیان دووربخەنەوە و بەڵام فڕۆکەکە لە کونە ماسی بۆردومانی ماشێنەکە دەکات…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.