بۆیەكەمجار بەرپرسێكی باڵای پارتی ئاشكرایدەكات توركیا ستراتیژیەتی لاوازكردنی هەرێمی هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

ستاندەر

جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی   راوێژكاری باڵای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و  ئەندامی مەکتەبی سیاسی  پارتی    لەبارەی شەرەكانی نێوان توركیا و پەكەكە لەسنوری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: لایەنی سەرەکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانە پێویسته‌ بجووڵێت و تەنیا رۆڵی سەرکۆنە و سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت.هەردوولایەنی رووبەڕبوونەوەکە بەزەییان نییە کاتێکدا رووبەڕووی لایەنێکی لاواز دەبنەوە”.

ناوبراو لەوتارێك لەژێر ناونیشانی “بژاردەی سەربازی لەنێوان خواستە فراوانخوازییەکانی دەوڵەتی تورکیا و کاڵفامیی سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان” ئاماژەی بەوە کردووە، روبەڕووبونەوەی سەربازیی نێوان پەکەکە و هێزەکانی تورکیا پەرەسەندنی گەورەی بەخۆوبینوە، چوتە قۆناخیکی مەترسیدارەوە.

ئەو راوێژكارەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری دەدات لەوەی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا، لێکەوتەی وێرانکەری بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان دەبێت و هەردوو لایەنی رووبەڕبوونەوەکە ئامانج و بەرژەوەندی ستراتیژیی هاوبەشیان هەیە کە بریتییە لە پێشل کردن و لاوازکردنی سەروەری، ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستان، تاوەکوو جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بەو خێراییە نەبووژێتەوە وەک لە 10 ساڵی پێش شەڕی داعش کە بەخۆیەوە بینیی.

جەعفەر ئیمنیکی دەشلێت، “زیاتر لە هۆکارێک هەیە کە لایەنی تورکی دەیەوێت ئەو روبەڕوبونەوانە درێژە بکێشێت تاوەکوو لە هەڵبژاردنی داهاتووی ناوخۆی وڵاتدا سوودی لێوەربگرێت”.

ڕاوێژکارەکەی سەرۆكی هەرێم هەروەها دەڵێت: “زیاتر لە هۆکارێکیش هەیە بۆ سەرکردایەتیی باڵی سەربازیی پەکەکە کە لە قەندیل گەمارۆدراون و لایەنگرانیان بە شکستخواردوو تۆمەتباریان دەکەن و لەگەڵ خواستی لایەنی تورکین بۆ بەردەوامیدان بەو روبەڕوبونانە لە  قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و تاوەکوو بکرێت درێژە بکێشێت بۆ ئەوەی شکستە سیاسی و سەربازییە بەردەوامەکانیان لە نێوخۆی گۆڕەپانەکەیان کە کوردستانی تورکیایە، بگۆڕن بۆ  ئاڵۆزکردنی ململانێی سیاسی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ زیادکردنی توڕەیی جەماوەری تاوەکوو بگاتە ئاستێکی مەترسیدار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.