ئەجێندای كۆبونەوەی گۆڕان لەگەل پارتی ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

لەچوارچێوەی سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی هەرێم، بریارە ئەمرۆ وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لەگەل پارتی كۆببێتەوە.

لەبارەی ئامانجی كۆبونەوەكە، برزۆ مەجید ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:” ئەجێندای كۆبونەوەیان لەگەل پارتی لەبارەی ئەو دۆخەیە كە ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت”.

ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ زەمەن ئەوەشی راگەیاندووە” لەگەل پارتی رێكەوتنێك لەنێوانماندا هەیە بۆ چاكسازی، ئێمە زۆر جدین بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە و راستگۆشین لەبارەی ئەو بەند و برگانەی لە رێكەوتنەكە هاتووە”.

 

جێی باسە ئەمرۆ جگە لە پارتی، بریارە گۆڕان لەگەل كۆمەڵی ئیسلامی كۆبونەوەی دوو قۆڵی ئەنجامبدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.