لەبارەی یەكگرتنی سوپا و حەشد و پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپا وەزارەتی پێشمەرگە هەڵوێستێكی لاوازی راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 444 جار بینراوە

ستاندەر

لیوا  قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پیشمەرگە لەبارەی داواكردنی یەكخستنی هێزەكانی پیشمەرگە و حەشدی شەعبی و سوپای عیراق لە ژێر یەك فەرماندەیی رایگەیاند پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێم هەیە.

ناوبر لەگوێرەی هەوالێكی سەوت عێراق رایگەیاندووە:” سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانگەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێمە هەر پێشنیارەك بۆ یەكخستنی هێزەكانی حەشد و پێشمەرگە و سوپا كە لەژێر فەرماندەیی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێویستی بە رەزامەندی دەسەڵاتی سەربازی هەرێمی كوردستانە”.

جێی باسە بەبروای چاودێران هەڵویستی هەرێمی كوردستان لەڕووی پێگەی سیاسی و سەربازی ئێستا زۆر لاوازبوە و ناتوانێ هیچ مەرجێك بەسەر بەغدا بسەپێنێ، ئەگەر مەرجێكی بەغداش پێی رازی نەبێت بەشێوەیەكی شەرمنانە هەڵوێست وەردەگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.