لەبارەی كەیستەكەی سۆران عومەر،”سەرۆكی پەرلەمان لە بڕیارەكەی خۆی پەشیمان بوویەوە!”

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنیستیوتی پەی لە راگەیەنراوێك د.رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەوە تۆمەتبار دەكات كە لە بڕیارەكەی لەبارەی كەیسی سۆران عومەر پەشیمان بۆتەوە.

لە راگەیەنراوێكی ئەنیستیوتی پەی هاتووە “بەپێی نوسراوێك بە ژمارە (4-5-1010) كە لە (28-6-2020) بە واژۆی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ئاراستەی پەرلەمانتار سۆران عومەر كراوە، هاوپێچی نوسراوی دادگاو پۆلیسی و لەگەڵدایەو داوادەكات ناوبراو وەك تۆمەتبارێك لە بنكەی پۆلیسی خانەقا لەهەولێر ئامادەبێت بەمەبەستی وەرگرتنی وتەكانی!”
ئەنیستوتەكە دەشلێت: “ئەو بەڵگانە پێمان دەڵێن لە بنەماوە سەرۆكی پەرلەمان باوەڕی بە ‌هەڵوەشاندنەوەی بریاری ژمارە چوار نەبوو، هەر بۆیە لە وەقاییعی كوردستانیش بڵاوینەكردۆتەوە، و پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە (4) ی هەڵگرتنی پارێزبەندی كە جێگرەكەی دەریكردووەو پارێزبەندی هەڵگرتووە، داوا لە سۆران عومەر دەكات لەبنكەی پۆلیس ئامادەبێت.”

 

دەقی راگەیەنراوەكە بخوێنەوە:

سەرۆكی پەرلەمان لە بڕیارەكەی خۆی پەشیمان بوویەوە!

بەپێی نوسراوێك بە ژمارە (4-5-1010) كە لە (28-6-2020) بە واژۆی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ئاراستەی پەرلەمانتار سۆران عومەر كراوە، هاوپێچی نوسراوی دادگاو پۆلیسی و لەگەڵدایەو داوادەكات ناوبراو وەك تۆمەتبارێك لە بنكەی پۆلیسی خانەقا لەهەولێر ئامادەبێت بەمەبەستی وەرگرتنی وتەكانی!
ئەو بەڵگانە پێمان دەڵێن لە بنەماوە سەرۆكی پەرلەمان باوەڕی بە ‌هەڵوەشاندنەوەی بریاری ژمارە چوار نەبوو، هەر بۆیە لە وەقاییعی كوردستانیش بڵاوینەكردۆتەوە، و پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە (4) ی هەڵگرتنی پارێزبەندی كە جێگرەكەی دەریكردووەو پارێزبەندی هەڵگرتووە، داوا لە سۆران عومەر دەكات لەبنكەی پۆلیس ئامادەبێت.
لەكاتێكدا ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان رێزی نوسراوەكەی خۆی بگرتایەو كاری پێ بكردایە دەبووایە هەر لەڕێگەی دیوانی پەرلەمانەوە لەبری ئەوەی نوسراوی ئاگاداركردنەوەی پۆلیس بۆ سۆران عومەر بنێرێت، نوسراوی بۆ دادگا بكردایە و رایبگەیاندایە كە ناوبراو ئامادەنابێ بەپێی بڕیاری بەڕێزیان پارێزبەندی بۆ گەڕاوەتەوە.
بەداخەوە دەركەوت سەرۆكی پەرلەمان لە یارییەكی نایاسایی و ناسیاسیدا، بەڕێگەی نایاسایی هاوكار بوو كە پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر لابرێت، لەلایەكی ترەوە بەناوی شكۆی پەرلەمانەوە دوو مانگ پەرلەمانیشی پەكخست، دواتر نوسراوێكی دەركرد و ناوی نا گێڕانەوەی پارێزبەندی بۆ سۆران عومەر و وەك دەسكەوتێك بۆخۆی بەكاری هێنا! كەچی تازە دەچێتەوە سەر ئەو خاڵەی كە لە (7-5-2020) پارێزبەندی هەڵگیراوەو لەرێگەی سەرۆكی دیوانەوە پاڵپشت بەو بڕیارەی بەنایاسایی ناوی دەبرد داوادەكات سۆران عومەر وەك تۆمەتبار لەبنكەی پۆلیس ئامادەبێت!
بابەتی سەرەكی چوون و نەچوونی پەرلەمانتار سۆران عومەر نیە بۆ بەردەم دادگا، بەڵكو قسە لەسەر ئەوەیە كە ئەم دامەزراوە گرنگەی ناوی پەرلەمانە لەڕێڕەوی خۆی لادراوە و بۆ مەرامی تر بەكار دەهێنرێت، لەبری ئەوەی لەم قۆناغە قورسەی هەرێمدا بە ئەركەكانی خۆی هەڵسێت، نزیكەی دوو مانگە خەریكی ئەو یارییە قێزەونەیە. لەكاتێكدا هەرێم لەقەیرانی ئابوری و سیاسی و تەندروستی و … نغرۆ بووە!
ئەركی پەرلەمانتاران و بەتایبەتی ئەو فراكسیۆنانەیە كە پێشتر ناڕەزاییان لە بڕیاری ژمارە (4)ی هەڵگرتنی پارێزبەندییەكە دەربڕیبوو، ئەمڕۆ لەدانیشتنی پەرلەماندا ئەو پرسیارە لە بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بكەن كە: بۆچی رێزی لەو بڕیارەی خۆی نەگرت كە دوو مانگیش بەهۆی بابەتەكەوە پەرلەمانی پەكخستبوو.
لەوەش گرنگتر كە پەیوەندی بە بژێویی موچەخۆران و پێشێلی یاساوە هەیە لە بەرامبەریان كە حكومەت لە بڕیارێكی نایاساییدا موچەكانیانی كەمكردۆتەوە، ئەركی پەرلەمان بوو لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا یەكەم بڕگەی كاری ئەم پرسە بووایە، كەچی بەداخەوە پەرلەمان بەم ئەركە یاسایی و گرنگ و هەنوكەییانەوە هەڵناسێت، لەبری ئەوە پەرلەمان بە بابەتی لاوەكییەوە سەرقاڵ كراوە. ئیتر ناكرێت دامەزراوە گشتی و چارەنوسسازەكان بۆ مەرام و مەبەستی تایبەتی بەكار بهێنرێن.

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان
29/6/2020

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.