ئایا ستراتیجیەتی ئەمریکا.. نەگۆر و جێگیرە..یان لەگۆڕان دایە..؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 441 جار بینراوە

دلشاد مەجید

ئەمرۆ باسگەلێکی زۆر لەسەر پەیوەندیەکانی عیراق و ئەمریکاو ستراتیجیەتی  ئەمریکا لەعیراق دەخرێتەڕوو، ھەر ھێزێکیش لەعێراق ، کورد و شیعەو سونە بەگوێرەی بەرژەوەندی و سوود و قازانجی خۆی ھەڵوێستەو خوێندنەوەی بۆ دەکات..

پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمریکا بەرژەوەندیەکانی خۆی لەسەر ھاوتەریب کردنی بەرژەوەندیەکانی لەگەل  ئەو گروپ و ھێزانە دادەڕێژی؟ یان بەرژەوەندیەکانی  لەسەر پرنسیپی دەوڵەتی عیراق وەک جوگرافیا و شوێن  و پێگەی ئابووری و جیوسیاسی دادەڕێژێ..؟

ئەگەر ئێمە سەیری پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەعیراق  بکەین، یاسەرەتای گرنگیدانی ئەمریکا بە عیراق بکەین.. دەگەڕێتەوە بۆ  ساڵی ١٩٥٨ و  نەمانی حوکمی پاشایەتی و ھاتنە دەسەڵاتی  عبدالکریم قاسم .
لەوکاتە  دۆستە ستراتجیەکانی  ئەمریکا لە ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست ، تورکیاو ئێران و پاکستان و ئیسرائیل بوو .. کەگەماوری سۆڤیەتی ئەوکاتەیان دابوو..

سوڤیەتەکان بۆ شکاندنی ئەو گەماوریە، لەھەوڵی نزیکبوونەوەی ئەو ووڵاتانەی ھێڵی دووەم بوون، کەلە پشت ئەو ھێڵە گەماۆریە بوون.. وەک عیراق و سوریا..

بەڵام ئێستا ئەمریکیەکان دوای ھەڵوەشانەوەی ھاوکێشەیە شەڕی سارد، ئەمرۆ ئەمریکا دۆستەکانی دوێنی لئ بۆتە نەیار.. بۆمانەوەش  ئێستا بەھەمان  شێوەو ستراتیجیەتی  سۆڤیەتی جاران ،  ئەمجارە   ئەمریکا ھەوڵدەدات،  پێگە یا ھەژموونی خۆی  لە قوڵایی جیگیر بکات..
گرنگیدانی ئەمریکا  بەعیراق  لەسەردەمی شەری سارد  لە گرنیگی پێدانی رووسەکان  بەعیراق  ھاتەکایەوە..

بەڵام ئەو گرنگی پێدانەی لەچواچیوەی مەوقعیەتی جیوگرافی  و جیوسیاسی  عیراق بوو.. نەک بۆ بەرژەوەندی ھێزێک یا تاقمێکی ناو عیراق بێ.. بەردەوام ئەمریکا بۆ  مانەوەو ھەژمونی بەسەر مەوقعی عیراق، ئەو ھێز و تاقم و گرووپانەی وەک کەرەستە ( ئەدەوات)  بۆ گوشار بەکارھێناوە..  نەک وەک ھاوپەیمانی ستراتیجیەتی ..
واتە مامەڵەکردنی لەگەل کورد و سونەو شیعە تاکتیک بووە نەک ستراتجیەت..

کاتێ لەووردەکاری ئەم ستراتیجیەتەی ئەمریکا گەیشتی، ئەوکات لە مەوقعیەتی ئەو ھێزو گروپ و تاقمانە تێدەگەی .. ئەوکاتەش بەباشی  لەرووڵ و مەوقعی خۆت دەگەی لەناو ئەو ستراتجیەتە..
بەڵام ھێزی سیاسی زیرەک ئەوەیە، چۆن بتوانێ بەرژەوەندیەکانی ھاوتەریب بکا لەگەل ئەو ستراتیجیەتەی ئەمریکا .. بۆئەوەی بەردەوام لەناو یاریەکە بێ  و ئاوت نەکرێی ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.