ستاندەر
دوای ئەوەی لە 26ی حوزەیران تۆپخانەكانی ئێران چەند ناوچەیەكیان لە سنوری حاجی ئۆمەران لە هەرێمی كوردستان تۆپباران كرد، حكومەتی عێراق نارەزایی خۆی گەیاندە حكومەتی ئێران و بانگێشتی باڵوێزی ئێرانی لە عێراق كرد.
لەلایەكی تر عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاندووە لەبارەی تۆپارانكردنەكان، حكومەتی عێراق ئاگادار كراوەتەوە و ئەوان دەزانن كە گروپی تیرۆرستی لەو ناوچانە هەن.
دەشلێت تۆپارانكردنی ئەوان هاوكات لەگەل هێرەشەكانی توركیا بە هەماهەنگی نەبوە و بە رێكەوت لەیەك كات روویداوە.
جێی باسە تۆپخانەكانی ئێران و فرۆكە جەنگیەكانی توركیا لە هەفتەی رابردوو چەندین جار هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كردووە، تا ئێستاش حكومەتی هەرێم و بەغدا وەك پێویست هەڵوێستیان بۆ دوبارەنەبونی هێرشەكان رانەگەیاندووە.