نوێترین توێژینەوەی ستاندەر: ئامانجە شاراوەكانی هاتنی ئەوجارەی سوپای توركیا ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 2665 جار بینراوە 0 سەرنج
54713b219756bdb157ab5e8d0cf35ced_L

ستاندەر

لەنوێترین توێژینەوەیدا بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر شیكاری فراوانخوازی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان شی دەكاتەوە.

توێژینەوەكە كە بەناویشانی (ستراتیژیه‌تى فراوانخوازی توركیا لە هەرێم) بڵاوكراوەتەوە، كورتەیەكی مێژوویی لەبارەی دەستێوەردانەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستانی تێدا خراوەتە روو، هاوكات ئاماژە بە پیلانەكانی توركیا كراوە بۆ فراوانكردنی بونی سەربازی و سیاسی لە هەرێم لە رێگای زیاتركردنی بنەكە سەربازیەكانی.

لە پێشەكی توێژینەوەكە هاتووە:”    لە رۆژی6/15 /2020  هێزەكانی توركیا جارێكی تر دەستیان كرد بە ئۆپەراسیۆن لەناو خاكی هەرێم، لەگەڵ ئەوهێرشانە چەندین لێدوانی مەترسیدار لە لایەن (سەرۆك كۆمار، وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگری) درا،  باس لەوە كرا كە ئەو هێرشانە پێویستی بە مۆڵەتی هەرێم نییە، ئاماژەشیان بەوە كرد، بنكەی زیاتر لە هەرێم دەكەنەوە، ئەوەش بە ڕوونی مانای ئەوە دەدات، كە هێزەكانی توركیا بۆ ئەوە نەهاتوون بگەڕێنەوە ، بۆ ئەوەی بزانین ستراتیژییەتی  توركیا چییە، مەبەستە شاراوەكانی چییە؟ ئایا پاساوەكانی و نیازە شاراوەكانی یەكن؟ ئەو كورتە توێژینەوەمان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كردووە.”

جێی باسە لەكۆتایی توێژینەوەكە چەندین راسپاردە خراوەتە روو بۆ بەرگرتن لەو فراوانخوازیە و پاراستنی پێگەی سیاسی و سەربازی هەرێم.

دەقی توێژینەوەكە لەو لینكەی خوارەوە بخوێنەوە:

https://drive.google.com/file/d/1w8qP35ujBW3Gozucjunn_dUPjRdUNxU7/view?fbclid=IwAR0G8hQalGLyepnbDvrIPqvJhcYuohPhVIA_rHHtUvyrUqG7dDgZ6cq_A5Y

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *