ستاندەر
فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە بریاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی سۆران عومەر و دەڵێت، بڕیارهكهی سهرۆكی یهرلهمان به نهیوو دادهنرێت و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە.
بهگوێرهی نوسراوێك كە وهزیری داد ئاراستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستانی كردووه،هاتووه،”بڕیاری بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ژمارە 37 کە لە 14-06-2020 ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و وێنەیەکی دراوەتە وەزارەتی داد بۆ بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان)، بەداخەوە کە بە بەڕێزتانی رادەگەیێنین کە داوای لێبووردن دەکەین و ناتوانین بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبکەینەوە”.
لەبارەی هۆكارەكەی فرسەت ئەحمەد نوسیویەتی “پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی (سلم التدرج القانونی) دەرچووە” و هەروەها “رای جەنابتان” نەبوونی سەرچاوەی تانەلێدان لە یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی یان سەرۆکی پەرلەمان ناکاتە جێگرەوەی و دەسەڵات و تایبەتمەندی چاودێری لەسەر یاسا دەرچوو لە پەرلەمانی پێنادات، بێ لەبەرچاوگرتنی چۆنێتی و شێوازی تەشریعکردنی هەر یاسایەک یان بڕیارێک.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە بۆیە بڕیارهكهی سهرۆكی پهرلهمان به “نهبوو” دادهنێت و دهڵێت،”بەپێی یاسای بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوە ناشێت و بڵاوکردنەوەی بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوانەی باسکران دەبێتە مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی و سیستەمی سیاسی هەرێم. هەروەها لەسەر وەزارەتی داد بەسەرپێچی لە رێسای گشتی و حکومەکانی یاسا تۆماردەکرێت.”