وەزیرێکی پشووی عێراق نهێنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 200 جار بینراوە

ستاندەر

سامر غەزبان وەزیری پێشووی نەوتی عێراق چەند نهێنیەک سەبارەت بە نەوتی کوردستان ئاشکرادەکات و ڕایدەگێنێت هەرێم خۆی سەرپەرشتی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتەکەی دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستی لەگەڵ ٥٥ کۆمپانیای بیانی واژۆکردووە.

ئەو وەزیرەی پێشوی عێراق گوتوشیەتی ئێمە دەزانین هەرێم نەوت بە کێ دەفرۆشێت یەکێک لەو وڵاتانەی هەرێم نەوتی پێ دەفرۆشێت وڵاتی ئیسڕائیلە کە لەلایەن عێراقەوە ڕێپێدراو نییە و عێراق بەهیچ جۆرێک نەوت بەو وڵاتە نافرۆشێت، گوتوشیەتی هەموو ئەو کۆمپانیایانەی کار لە نەوتی هەرێم دەکەن لەلایەن عێراقەوە خراونەتە لیستی ڕەشەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.