ستاندەر
حكومەتی عێراق و توركیا بەشێوەی مەبدەئی لەسەر دروستكردنی دەروازەیەكی نوێی سنوری نێوانیان بەناوی ده‌روازه‌ی سنوریی ئۆڤاكۆی- كۆراڤا-یه رێكەوتون.
بەگوێرەی بەدواداچونی شارپرێس. ئۆڤاكۆی خاڵێكی ستراتیژیی گرنگی پێكگه‌یشتنی سنوره‌كانی نێوان توركیا، عێراق و سووریا یه، هه‌روه‌ها زۆر له‌ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه نزیكه و هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی ڕێككه‌وتوون.
بەگوێەری بەدواداچونەكە ڕێڕه‌وی ده‌روازه نوێیه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه: ئۆڤاكۆی بۆ پێشخابوور- تەلەعفەر بۆ مووسڵ دواتر تا بەغدا و ده‌توانێت تا بەسرەش بڕوات، واتا چیتر عێراق پێویستی به‌وه نییه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌توركیا بگات.
هەروەك لە بەدواداچونەكە خراوەتە روو یه‌كێك له گرفته‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌روازه سنورییه نوێیه‌كه ئه‌وه‌یه، كۆنتڕۆڵی به‌شێكی له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه به‌دیاریكراویش له ناوچه‌ی پێشخابوور، بۆیه توركیا داوای له عێراق كردووه سه‌ره‌تا ئه‌و ناوچه‌یه بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، دواتر هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو به‌هاوبه‌شی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا ده‌نێن.
ده‌روازه سنورییه نوێیه‌كه‌ی توركیا بۆ عێراقی پێشنیازكردوه و ئێستاش به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌دانوستانه‌كاندا به‌سه‌ر هه‌رێمدا بیسه‌پێنێت، گرنگترین گۆڕانكاریی ئابوریی ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا، چونكه چیتر توركیا به هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕنابێت بۆئه‌وه‌ی بگاته به‌غدا.
بەبروای چاودێران لەئەگەری سەرگرتنی ئەو پێشنیارە رۆڵی هەرێمی كوردستان زۆر بچوك دەبێتەوە بۆ پارێزگایەكی عێراق، بەڵام تا ئێستا پێشنیارەكە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتكراوەتەوە.