گەندەڵى.. بابەتێك گەورەتر لە فەتوا

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

عومەر عەلى موحەممەد
ئەنجومەنى باڵاى فەتواى هەرێم، لە فەتوایەكدا موچەخۆرى بن دیوار و ەرگرتنى دوو موچەو و ئەوانەى كە بە نایاسایى خانەنشین كراون بە حەرام لەقەڵەم دەدات.
لەسەر ئەم فەتوایە ئەنجومەنى باڵا ڕوبەروِى گەلیًَك ڕەخنەبوونەوە , لە ڕاستیدا بەم كارەیان ڕۆڵى زانایانیان نادیدە گرتوو بەپرسیاریەتى ئاینیان كردە ڕۆڵێكى پەراوێزى و لەم دۆخەى ئێستاشدا فەتواكە خزمەتێك بوو بەو چاكسازیەى كە ئێستا حكومەت دەیەوێت جێبەجێى بكات, لە فەتواكەدا باس لە سەرچاوەى سەرەكى گەندەڵى نەكراوە كەلە ئێستادا حكومەت و پارتە حكومڕانەكان ڕابەڕایەتى دەكەن, كە ئەمەش دەبوایە بابەتى سەرەكى فەتواكە بوایە و ڕاستە و خۆ دژایەتى ئەو سیستەمەیان بكردایە كەبەرپرسە لە گەندەڵى، چونكە ئەگەر سەرنج لە قورئانیش بدەین خواى گەورە ڕاستەخۆ ڕو دەكاتە سەركردەكانى ستەمكارى و گەندەڵى و پێیان دەفەرموێت إن الله لا یصلح عمل المفسدین)
(هەروەها لە چیرۆكى موسا و فیرعەونیشدا خواى گەورە ڕاستەخۆ ڕوبوڕى فیرعەن دەبێتەوە.
لە ڕاستیدا پرسى گەندەڵى و هەوڵدان بۆ چارەسەر كردنى ،بە بنیات نانى سیستمێكى سیاسی و دیموكرات و كراوە و داد پەروەر دەبێت، كە ئەمەش بابەتى فەتوا نییە, بەڵكو پرسێكى سیاسى گشتییە و بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت هەموو پارتە سیاسیەكان و جەماوەر و كۆمەڵگەى مەدەنى و میدیاى ئازاد بەهەموو بیرو ڕا جیاوازیەكانیەوە بەشدارى تێدا بكەن و مامۆستایانى ئاینیش لەو بوارەدادەبێت ڕۆڵى خۆیان هەڵبسن.
بە پێى ئەم فەتوایە مامۆستایانى ئاینى وەك گروپێكى چاودێر و بێ لایەن سەیرى نەهامەتى گەلەكەیان دەكەن و فەتواكەش هاوشێوەى بەیان نامەیەكە كەهەر لایەنێكى تر دەرى دەكات بۆ ناڕازى بوون بۆ ئەو دۆخەى كەلە ئارادایە، كە ئەمەش پێچەوانى هەڵوێستى پێغەمبەران و پپەیامەكانیان بووە. چەنكە ئەوان ڕاستەوخۆ ڕابەڕایەتى گەلەكانیان كردووە و لەبەرەى پێشەوەى خەڵكدا بوون دژ بە ستەم كارى و گەندەڵى و ئامانجى گەورەشیان بۆ چەسپاندنى دادپەروەرى بووە ( لقد أرسلنا رسلنا بالبینات وأنزلنا معهم الكتاب والمیزان لیقوم الناس بالقسط)
لە كاتێكدا كە گەلى كوردستان بە هەموو چین و توێژ و بیر و ڕا جیاوازیەكانیەوە كەوتونە ژێر هەژموونى گوندەڵى و ژیانێكى ناهەموار بەسەر دەبەن، دەبوایە مامۆستایانى ئاینى وەك كەسانی خاوەن پەیام و شوێن كەوتەى پێغەمبەران لەبەرەى پێشەوەى چاكسازان بونایە دژ بە گەندەڵى, جا ئەو گەندەڵ كارانە لە هەر پارت و ئاین و هەر گروپێكدا بن.
دەبوایە مامۆستایانى ئاینى نمونەى پاكى و چاكى و ڕاستگۆیى بوونایە و سەرەتا ئەم هەوڵەیان لە خۆیانەوە دەست پێ بكردایە كە پشتیوانیان نەكردایە لە گروپێكى حكومڕانى گەندەڵ ئەگەر سەر بەهەر
پارتێك بوونایە چەنكە خواى گەورە دەفەرموێت :
وَلاَ تركنوا إِلَى الذين ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ النار
چونكە لە ناو مامۆستایانى ئاینیشدا بەشێكى زۆریان دەبینین كە پشتیوانى لە پارتە حكومڕانە گەندەڵەكان دەكەن و ئامادە نین تەنها بە وتەیەكیش بەرە و ڕوویان بوەستنەوە و داواى چاك سازیان لێ بكەن و دژ بە گەندەڵیەكانیان بوەستنەوە, بەم كارەشیان شەرعیەتیان بە گەندەڵى داوە و خۆشیان زۆر بە كەسێكى لاواز نیشان دەدەن لە بەرامبەریاندا.
ئەركى سەرەكى مامۆستایانى ئاینى لە ئێستادا دەبوو داوا لە پارتە سیاسیەكان و جەماوەر و رَێكخراوەكانى كۆمەڵى كەدەنى بكەن كە ڕیزەكانیان ڕێك بخەن بۆ بەرە و ڕووبونەوەى گەندەڵ كاران, چونكە وەك خواى گەورە دەفەرموێت (وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُن فِتْنَةٌ فِي الْأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ) گەندەڵكاران هەموویان لەبەرەیەكدان و یەك ئامانجیان هەیە كە دژایەتى چاكسازان و سەپاندنى هەژموونى خۆیانە بەسەر گەلدا, بۆ ئەم مەبەستەش دەبوایە مامۆستایانى ئاینى خاوەن پلانێكى یەكگرتوو بونایە بۆ ڕووبەڕوو بونەوەى گەندەڵى و كۆتایى هێنان بەو سیستمە سیاسیە گەندەڵەى كە ئێستا لە كوردستاندا دەسەڵاتى بەدەستەوەیە, چونكە خواى گەرە دەفەرموێـت (وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) ئەو گروپەش كەلە ئایەتەكەدا باس كراوە دەبێت كەسانى زانا و تێگەیشتوو و ئەكادیمى بن، بۆ ئەوەى پارێزگارى لە بەرژەوەندیەكانى گەل بكەن و نەهێڵن گەندەڵ كاران باڵى ڕەشى خۆیان بەسەر كۆمەڵگەدا واڵا بكەن, لەم فەتوایەى ئەنجومەنى باڵادا بەهیچ شێوەیەك باس لە بكەرە باڵاكانى گەندەڵى نەكراوە ، كە هۆكارى سەرەكى گەندەڵین و ڕۆژانە و مانگانە سەدان میلیۆن دۆلار لە داهاتى نەوت و خاڵە سنوریەكان و داهاتى ناوخۆ و بەفیڕۆ دەدەن و لە ڕێگەى بەرپرس و كۆمپانیا حیزبیەكانەوە دەستى بەسەردا دەگیرێت, بەڵام بە هیچ جۆرێك باس لەمانە ناكات و تەنها فەتواكەى ڕوو دەكاتە ئەو هاوڵاتیانەى كە ئەوانیش قوربانى ئەو سیستمە گەندەڵەن كەلە ئارادایە، چونكە لە سیستمێكى دیموكرات و حكوموتێكى چاكدا هەرگیز دیاردەیەكى واد روست نابێت و گەندەڵكارانیش لەهەر پۆست و پلەیەكدا بن ڕووبەڕووى یاسا دەبنەوە و سزاى خۆیان وەردەگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.