(بلوخ) ـی زانای فەرەنسی لەکتێبەکەی (شکستی سەرسورهێنەر) ـدا !

لەلایەن ستاندار Posted on 225 جار بینراوە 0 سەرنج
PicsArt_07-01-09.37.54

نەژاد ڕەسول

مێژوو رەنگدانەوەی سیاسی و ئاینی و کۆمەلایەتی و ئابووریە ٫دواتر و لەسەدەی ئێستادا مۆرکێکی معرفی پێوە دیارەد  بۆیە گێرانەوەی کۆمەلێک حەکایەتن ئەم حەکایەتانە رەگەزی بنچینەی رۆشنبیری تاک هەژماردەکرێت ٫هەمیشە مێژووی نەتەوەکان پەیوەست بووە هێزی گێرانەوەی ئەم حەکایەتانە ! بۆیە گێرانەوەی رووداوەکان لای هەندێ لە مێژوونووسان دەکرێت قابیلی ناسینەوە نەبن و یاخود وەک زەخرەفەیەک لەناو رووداوەکانی دی کومەلایەتی و سیاسی وون ببن و بتێنەوە٫هەر بۆیە بۆنکردنی مێژوو بواتا دۆزینەوەی پێشبینیەکانە ۰
زانای فەرەنسی بلوخ لەسالی ۱۸۸٦ لەفەرەنسا لەدایک دەبێت و  سالی ۱۹٤۰ کتێبێک بەناونیشانی( شکستی سەرسورهێنەر) ئەنووسێن لەساتەوەختی تەسلیمبوونی فەرەنسادا ٫بەواز هێنانی لە مێژووی رابردوو دەستی دایە نووسینی مێژووی ئێستای لەسەردەمی تورەیی و وروژاندنی هەستەکاندا ! بەسوود وەرگرتنی لە دەیان ووتار و نووسینی ٫هەولی وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارەی لای دروستت بووبوو کە کورەکەی لێی ئەپرسی سوودی مێژوو چیە ؟ پیشەی مێژوو نووس چیە ؟
بۆیە بلوخ ئەنووسێت (مێژوونووسان لەکاتی نووسین لەبارەیمێژووی رابردوەوە دەبێ لەهەموو جۆرە سەرقالیەکی خۆی بە رابەرانی گەورە ورووداوەگەورەکانەوە خۆبەدوور بگرێت و دەبێت بەهەمان ئەندازە باسی جوتیاران و شوانەکان بکەن کەباسی سیاسەتمەداران دەکەن کە جێگەی هەموو رەهەند و روانگەکانی سەرجەم کۆمەلگا لەبەرهەمەکەی خۆیاندا بکەنەوە نک تەنها بەشێکی بچووک)۰
ئاراستەی دووەمی بلوخ بریتی بوو لە نارەزایەتی دژی  جیاکردنەوەی مێژووی رابردوو لەئێستادا بۆیە لەبارەی شکستی سەرسورهێنەر و نووسینەوەی مێژوو و چەمکی مێژووی جیهانی ئەلێت (توێژینەوەی مێژوو هیچ جۆرە ستەمکارییەک پیشان نادات)۰
بۆیە مێژوو بنەمایەکی سەرەکی و ریسای رێکخستنەوەی ژیانە ٫سەرەنجام کاتێک جەنگاوەر لەرۆحیەتی بەرەنگار بوونەوەی بۆ ستەم و داگیر کاری مێژووی خاک و خەلکەکی بزانێت مێژووی بەر لەهەزار ساڵی خاک و ولاتی هەرس کردبێت بەدەر دەبێت لە شکستی سەرسورهێنەر و حکایەتەکانی !
ئەم کتێبە راستی شکستێکی سەرسورهێنەر باس دەکات کە مامۆستاکان(پەروەردە) بەرپرسن لەپەروەردەکردنی سەرکردە شکست خواردووەکان و رەنگدانەوەی ۲۰ ساڵە لەهەلە و گوێنەدان و پشتگوێ خستنی راستیە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیەکان ٫ئەمان نەیانتوانی مامۆستاکان لە شوێنی فێرکردنی خوێندکارەکان بە رۆحیەتی نیشتمانی ٫فێری هزری ئیشتراکیان ئەکردن بۆیە شکستی سەرسورهێنەر لەو سەردەمە ئامادەبوو ❗
بۆیە مێژوو سزای هەموو شکستەکان ئەدا بەوەی لە ئاکار و ئەخلاقی فێرکردن شکستیانهێان بەرامبەر رۆحیەتی قوربانیدان ٫بۆیە سزای فێرکارەکان لەناو رۆحیەتی مێژوو قورسترە ۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *