بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کورد داوایەک ئاراستەی سەفیری ئەمریکا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 282 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێک کە “بغداد الیوم” بڵاویکردۆتەوە شاندی کوردی لە بەغدا لەگەڵ سەفیری ئەمریکا لە عێراق کۆبونەتەوەو داوایان کردووە بەغدا بەشێک لە مەرجەکانی وەلابنێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم. بەپێی سەرچاوەکە لەدوای ئەوە مەسرور بارزانی سەۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمریکا کۆبۆتەوەو هەمان داوای ئاراستە کردووە.

جێگای باسە حکومەتی ناوەند بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم داوای کردووە تەواوی نەوتی هەرێم تسلیم بە بەغدا بکرێت لەگەڵ 50% ـی داهاتی خاڵە سنوریەکان، بەنیازیشە لەنزیک دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەروازەیەکی تری بازرگانی لەگەڵ تورکیا بکاتەوە کە ناکەوێتە سنوری دەسەڵاتی هەرێم و ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بەڕێوەدەبرێت.

هەر بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکە سەفیری ئەمریکا داوای لە وەفدی کوردی کردووە لە دانوستانەکانی ئەوجارەیان لەگەڵ بەغدا ڕاستگۆ و جدی بێت و بەرژەوەندیە شەخسیەکانیان وەلابنێن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.