توركیا دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەردەوامی هێرشەكانی لە هەرێم راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 467 جار بینراوە

ستاندەر

وەزیری بەرگری توركیا رایدەگەیەنێت هێرشەكانیان دژ بە پەكەكە بەردەوام دەبێت.

هلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا. له‌باره‌ی  پرۆسە سەربازیەكانیان كە لە ژێر ناوی “چنگی هەڵۆ” لە 17ی حوزەیرانەوە لە ناوچەی حەفتانینی هەرێمی كوردستان دەستیان پێكردووە رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانیان له‌ژێر ناوی “چنگی هه‌ڵۆ” دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) به‌رده‌وام دەبێت.

ئەوەشی وتوە:” گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كه‌دا كراونه‌ته‌ ئامانج، له‌رێگه‌ی زه‌مینیشه‌وه‌ به‌چه‌كی قورس و مامناوه‌ند هێرشه‌كیان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن.

جێی باسە میدیای پەكەكە لە چەند رۆژی رابردوو چەند زانیاری لەبارەی شكست و پاشەكشەی هێزەكانی توركیای لە ناوچەی حەفتانین بڵاوكردەوە و رایگەیاند گەریلاكانیان بەرگریەكی بەهێز دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.