حكومه‌ت جارێكى دیكه‌ ده‌ستكارى سیسته‌مى موچه‌ ده‌كات

لەلایەن ستاندار Posted on 476 جار بینراوە

سەرتیپ قەشقەیی

شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان پێدراوه‌ بۆ واژووكردنى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك. به‌غدا داواى ته‌واوى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و هه‌رێمیش رازیبووه له‌سه‌ر ئه‌م داواكاریيه‌‌. له‌سه‌ر داواكارى دووه‌مى به‌غداش دیسانه‌وه‌ شانده‌كه‌ى هه‌رێم رازیبووه‌ به‌ پێدانى نیوه‌ى داهاتى خاڵه‌ گومرگییه‌كان و داهاتى ناوخۆ دواى وردبینیكردن له‌ لایه‌ن دیوانى چاودێرى دارایى عێراق.
هه‌تاوه‌كو ئێستا به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه‌ كۆكن. وه‌فدى هه‌رێم پرسیاریان له‌ شانده‌كه‌ى به‌غدا كردووه له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و داواكاریانه‌ ‌مانگانه‌ چه‌ند پاره‌ ده‌ده‌ن به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؟ وه‌ڵامى شانده‌كه‌ى به‌غدا ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ و راوێژكردن وڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تى پێكهاتن و پێكنه‌هاتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌م مانگه‌دا یاساى چاكسازى ده‌خاته‌ بوارى جێبه‌جێكردن و بۆ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك په‌یڕه‌ و رێنمایى نوێى بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ ده‌ركردوه‌ له‌ نێویشیان په‌یڕه‌وى خانه‌نشینى.
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى یاسایى چاكسازى، حكومه‌ت موچه‌ى چوار مانگى ئه‌مساڵیش ده‌كاته‌ پاشكه‌وت و له‌مانگى حه‌وته‌وه‌ موچه‌ به‌ سیسته‌مى نوێ دابه‌شده‌كات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ رێژه‌ى بڕینى موچه‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ سه‌دا 21 بۆ رێژه‌یه‌كى زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌. تیمى حكومى حزبه‌كانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى خۆیاندا به‌ روونى به‌ حزبه‌كانیان وتوه‌‌، خۆتان بۆ بڕینى موچه‌ى زیاتر ئاماده‌ بكه‌ن، چونكه‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كان حكومه‌ت ناتوانێت موچه‌ له‌ كاتى خۆى دابه‌شبكات و ناشتوانێت موچه‌ش به‌ ته‌واوى دابه‌ش بكات.
به‌هۆى یاسایى چاكسازى جگه‌ له‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ رێكده‌خرێته‌وه ‌و دووباره‌ وردبینى بۆ پله‌ وه‌زیفییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌و ده‌یان هه‌زار كه‌سه‌ى كه‌ به‌ ناوى جیا جیا به‌شێوه‌یه‌كى نا یاسایى پله‌ى وه‌زیفیان وه‌رگرتووه،‌ له‌ نێوشیان فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به‌ رێكخراوه‌كانى یه‌كێتیى، دۆسیه‌كانیان به‌ر له‌ فه‌رمانبه‌رانى ئاسایى وردبینى تێدا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و پلانه‌شى پێیاندراوه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌، كه‌ زۆرێك له‌و كاسانه‌ پله‌كانیان له‌ ئاستى یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رى گشتییه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.