نوێترین هەڵوێستی ئەمریكا لەبەرامبەر دەستدرێژیەكانی توركیا لە كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 453 جار بینراوە

ستاندەر

ئۆپەراسیۆنەكەی ئەو دواییەی توركیا لەژێرناونیشانی چنگی هەڵو یاسادانەرە ئەمریكیەكانی توڕە كردووە و داوای هەلوێستی فەرمی ئەمریكا دەكەن.

لە راپۆرتێك گۆڤای ناسیۆناڵ ئینتەرسیتی ئەمریكی بڵاوی كردۆتەوە داوای لێپێچینەوە لە توركیا دەكەن لەبەرامبەر هێرشەكانی.

ئەلیۆت ئەنجل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاند ئیدانەی هێرشە ئاسمانیەكان و زەمینیەكانی توركیا دەكەین لەناوچە كوردی و ئێزیدیەكان، هێرشەكانی توركیا بە مەترسیدار لێكداوەتەوە لەسەر ژیانی خەڵكی مەدەنی.

هاوكات جیم كۆبر بەهەمان شێوە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاندووە زۆر نیگەرانن بەرامبەر كردەوە سەربازیەكانی توركیا لە باكوری عێراق.

جێی باسە بەهۆی بەرپەچ دانەوەكانی هێزەكانی گەریلای پەكەكە توركیا لەبەشێك لەناوچەكان پاشەكشەی كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.