بەپەلە: كاتی كۆبونەوەی باڵای پارتی و یەكێتی ئاشكرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەكان بڕیارە هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە، ئەو هەوڵەش دوای ئەوە دێ لە ماوەی رابردوو سێ جار كاتی كۆبونەوەی ئەو دوو حیزبە هەڵوەشاوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئین عێراق لە كۆبونەوەی دوێنی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لەگەل بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی بڕیاردراوە هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەی ئەو دوو حیزبە لەسەر ئاستی باڵا بەرێوەبچێت.

ئەو كۆبونەوەیەی بافل تالەبانی لەگەل مەسعود بارزانی لە چوارچێوەی بریارەكانی دواین كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بوە، كە وەك ئین عێراق ئاماژەی پێكردووە بریاردرابوو بافل تالەبانی لەگەل هەریەك لە مەسعود بارزانی و عەلی باپیر كۆببێتەوە، لاهور شێخ جەنگیش لەگەل عومەری سەید عەلی و سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین.

ئەگەر وەك جارەكانی پێشوو كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی هەڵنەوەشێتەوە، چاوەرێ دەكرێت كۆبونەوەكان ئاراستەی پەیوەندیەكانی یەكێتی و پارتی بەرەو پێشببات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.