کێ دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 493 جار بینراوە

نەبەز  ئەکرەم

دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێک و کەسایەتیەک داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانیان کرد ، هەرزوو لایەنێکی سیاسی هەرێم لەڕێگەی پەرلەمانتارو کەوادیریان لەژیر ناوی چاودێری  سیاسی و کەسایەتی سیاسی کەوتنە هات و هاوار گوایە خەڵکانێک هەیە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن، وەک پیشەی هەمیشەیان کەوتنە بەخشینەوەی تۆمەت و ناوزڕاندن و بەکرێگیراوی دەرەکی، ئەوجۆرە ئەقڵ و کەسانە جێگەی بەزەین ، ئاخر ئێوە لەماوەی 29ساڵ حکومڕانی نەهامەتی نەما بەسەر میللەتی کوردی نەهێنن،
دیاره کێ دژی قەوارەی هەرێمەو دەیەوێت بیڕوخێنێت،ئەوانەی دەبابەی بەعستان هێنایە سەر پیڕۆزترین دامەزراوەی هەرێمی کوردستان کەپەرلەمانە، ئەوانەی کەوتنە تیرۆرکردنی خەڵکی ئازاو بوێر، ئەوانەی  دووئیدارەیتان دروست کرد دووپێشمەرگەو دووئاسایش و دوو هەرێمتان دروست کرد، ئەوانەی خەڵکی بێتاوانی خۆپیشاندەری خەڵتانی خوێن دەکردو دەیکوشتن، ئەوانەی هەرچی داهاتی ژێر زەوی و سەر زەویە پێشکەشی ئاغاکانتان کرد لە پێناومانەوەی بنەماڵەو حیزب، ئەوانەی جاشایەتی نەما نەیکەن بۆ ووڵاتانی دەورووبەر ، ئەوانەی پێش سووپاس داگیر کەری تورکیا کەوتن و بوونە چاوساخ بۆ لێدانی خوشک و برا کوردەکان ، دەیان کیلۆمەتر لەخاکی پیرۆزی کوردستان  لەهەولێرو دهۆک پێشکەشی بنکەو بارەگاکانی تورک کران ، ئەوانەی زۆربەی سەرۆک جاشی سەردەمی بەعس لەهەولێرو دهۆک باشترین ڤێلاو خۆشترین ژیانتان بۆ دابینکردوون، ئەوانەی مووچەی کوژراوانی جاش و سەرۆک جاش لەهی سەرکردەکانی پێشمەرگەو شەهیدو ئەنفال زیاترە، ئەوانەی شەنگال و دەشتی نەینەواتان لە پاکێجێکی جوان فرۆشتان بەداعش، ئەوانەی لەسەردەمی شەڕی داعش بەنهێنی خەرێکی بازرگانی بوون لەگەڵ داعش لەکاتێکدا ڕۆژانە چەندین ڕۆڵەی ئەم میللەتە شەهید دەبوون لەپێناو بەرگری لەخاکی پیرۆزی کوردستان کەجی ئێوە لە بازرگانی خۆتان نەکەوتبوون لەگەڵ داعش، ئەوانەی زیندانی نهێنیان هەیە ،ئەوانەی سەدان خەڵکی بێتاوانیان بێ سەرووشووێن کردوە، ئەوانەی لەژێر ناوی چاکسازی دەست بۆ بڕینی قووتی خەڵک دەبەن ، ئەوانەی لەسەر حیسابی میللەت خۆیان دەوڵەمەند کردوە ،بەڵی ئەوانە مەترسی جدین لەسەر هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم ،کەوایە کوردایەتی لەهزرو فکری ئێوە دەمێکە بوونی نەماوە ، کوردایەتی لەهزرو فکری خەڵکی ڕەش و ڕووت و بەش مەینەتی کوردستانە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.