ستاندەر
پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت پێویستە حكومەتی عێراقی لێكۆلینەوە لە داهاتی نەوتی هەرێم بكات لەسەر بنچینەی ئەو زانیاریانە كە پێشتر خراونەتە روو.
حازم عوبەیدی پەرلەمانتاری عێراق لە راگەیەنراوێك لەبارەی لێدوانێكی سامر غەسبان وەزیری پێشوی نەوتی عێراق كە رایگەیاندبوو بەشێكی نەوتی هەرێم دەفرۆشرێتە ئیسرائیل داوا دەكات حكومەتی عێراقی لێكۆلینەوە لەسەر ئەو دەنگۆیانە و فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل بكات و رێوشوێنی تایبەت لەمبارەیەوە بگرێـە بەر.
ناوبراو راشیگەیاندووە پێویستە حكومەتی عێراق لێكۆلینەوە لەو بەلگەنامەیەی دەستەی نەزاهە بكات كە رایگەیاندبوو قەبارەی گەندەلی لە هەرێم 128 ملیار دۆلارە.