ستاندەر
رۆژنامەیەكی عەرەبی رایدەگەیەنێت توركیا دەیەوێت دۆخی ئێستای دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەرژەوەندی خۆی بۆ شەری پەكەكە بقۆزێتەوە.
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب لە بەردواداچونێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە ئه‌نقه‌ره پێشنیارێكی خستۆتە بەردەم هه‌رێمی كوردستان كه له ڕووی داراییەوە یارمه‌یتان بدات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبەرامبەردا زانیاریان له‌سه‌ر په‌كه‌كه پێ بدات.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە توركیا ئەو دۆخە ئابوریەی ئێستای هەرێم كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت روبەروی بۆتەوە هاوشێوەی عێراق دەیەوێ بیقۆزێتەوە لەشەرەكەی لەگەل پەكەكە.
ئاماژه‌ی بهوەشداوه ئه‌نقه‌ره پێش دەستپێكردنی كردەوە سه‌ربازییه‌كه‌ی دژ به گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له له 17 ی ئه‌م مانگه له هه‌رێمی كوردستان، چاوی به خشته‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا خشاندۆته‌وه، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ هەلگرتنی فشارەكانی سەر هەرێم لەدانەوەی قەرزەكان بۆ پێدانی زانیاری سەربازی و هەوالگری.