ستاندەر
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلكاریەكانی توركیا بەرامبەر عێراق سەرجەم بژاردەكان لەبەردەممان كراوەن.
ناوبراو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە كردەوە تاك لایەنەكان ئاسایشی سنورەكان بەهێز ناكەن و ناتوانرێ بەو شێوەیە روبەری تیرۆر ببرێتەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتیشی وەڵامدانەوەی پێشێلكاریەكان بە ئیدانەكردن و بانگهێشتكردنی بالوێزی هەردوو وڵاتی توركیا و ئێران دەستی پێكردوە و هەنگاوی تریشی بەدوادێت.
لەبارەی هەنگاوەكانی تر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی:” دەكرێت پەنابەرینە بەر كۆكردنەوەی دەنگی عەرەبی لەڕێگەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و هەروەها كۆكردنەوەی دەنگیی ئیسلامی لەڕێگەی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، دەكرێت بگەینە پێشكەشكردنی سكاڵا لە نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.”