وه‌همى رووخانى قه‌واره‌ى هه‌رێم

لەلایەن ستاندار Posted on 796 جار بینراوە

شێرزاد شێخانى

رژێمه‌ ديكتاتۆر و سته‌مكاره‌كان ، عاده‌تيانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ر قه‌يرانێكى ژيارى وتووڕه‌بوونى شه‌قامه‌كانيه‌وه‌ ، هانا بۆ تيورى موئامه‌ره‌ ببه‌ن به‌مه‌به‌ستى ترساندنى كۆمه‌ڵگه‌ ومه‌شغولكردنيان بۆ ماوه‌يه‌ك تاكو قه‌يرانه‌كان تێده‌په‌رێنن .  ئه‌مه‌ش هه‌مووى بۆ چه‌واشه‌كردنى ميلله‌ته‌ به‌تايبه‌تيش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دواكه‌وتوو ونه‌خوێنده‌واره‌كانى وه‌كو ميلله‌تانى عه‌ره‌ب وكورد وتورك وفارسى ئه‌م ناوچه‌يه‌ى ئێمه‌ . ئه‌گينا پرسياره‌كه‌ لێره‌دايه‌ ، ئايا وڵاتێكى دارووخاوى وه‌كو عيراق وهه‌رێمێكى وێرانه‌ى وه‌كو كوردستان چييان هه‌يه‌ تاكو وڵاتانى ئيستعمار وئيمپرياليزمى دونيا چاويان تێبڕن و هه‌وڵى پيلانگێڕى بده‌ن له‌دژيان ؟؟!! .
سه‌رخانو ژێرخانى ئه‌م وڵاتانه‌ هه‌مووى وێرانهيه‌‌ له‌ خوارى خواره‌وه‌ى كؤمه‌ڵگه‌وه‌ تا سه‌رى سه‌ره‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودواكه‌وتوويى و داته‌پينى سيسته‌مه‌كانى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى ، بازاڕى شه‌قوشڕى سه‌رلێشێواوى ناوخۆيى ، ئيدى ئه‌م وڵاته‌ چى ته‌ندروستى تيايه‌ تاكو  ئيستعمارو ئيمپرياليزم هێزى ده‌ره‌كى چاوى تێبڕن ، يان رێگا بگرن له‌پێشكه‌وتنى ئه‌م زبڵخانه‌يه‌ !!.
به‌هه‌رحاڵ حكومه‌تى هه‌رێميش وه‌كو به‌شێك له‌م ناوچانه‌ هه‌ميشه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ زۆردارو سته‌مكاره‌كه‌ى هاناى بۆ ئه‌م تيۆره‌ى پيلانگێڕێ بردووه‌ به‌ به‌نجكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى ، دوايين هه‌وڵيشى ئه‌م قه‌وانه‌ سواوه‌ى ئێستايه‌ كه‌ قه‌ڵه‌مه‌ به‌كرێگيراوه‌كانى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار بۆمان دووباره‌و ده‌باره‌ى ئه‌كه‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌بوونى پيلانێك بۆ له‌ناوبردنى قه‌واره‌ى هه‌رێم !! .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسه‌ش هه‌مووى زاده‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه‌ قووڵانه‌ى هه‌رێمه‌ كه‌ گه‌يشتۆته‌ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك نانيشى نه‌مێنێ بيخوات و مووچه‌كه‌شى به‌و ده‌ردهى ئێستا‌وه‌ براوه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵى وناعه‌داله‌تى ده‌سه‌ڵات و دزينى سامانى سه‌رخاك وژێرخاكى هه‌رێم له‌لايه‌ن چه‌ند بمه‌ماڵه‌يه‌كى زۆردار كه‌ خه‌ڵكى ناچار كرد هانا بۆ ئه‌وه‌ ببات مووچه‌كه‌ى كه‌ قووتى ژيانيانه‌ بگوازرێته‌وه‌ سه‌ر به‌غدا . كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌قسه‌ى ده‌سه‌ڵات خائين وخۆفرۆش وبه‌كرێگيراوى ماليكى وعه‌بادى عيراقن كه‌ كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌رێم ئه‌كه‌ن !! .
زياتر له‌پانزه‌ ساڵه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شوێن نه‌ما هاناى بۆ نه‌بات ، هه‌ر له‌وه‌فده‌كانى وڵاتانه‌وه‌ تا رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ديفاعى عيراقى . ده‌ست نه‌ما ماچى نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هێزه‌ كه‌ به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌ژمێردرێن بخرێنه‌ سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌غدا . به‌ڵام كاتێك فه‌رمانبه‌رێك كه‌ ناتوانى قووتوى شيرێك بۆ مناڵه‌كه‌ى بكڕێ به‌هۆى وه‌ستانى مووچه‌كه‌ى ، ئه‌بێته‌ خۆفرۆش وخائين به‌ميلله‌ت ؟؟!!! .
پانزه‌ ساڵه‌ هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى هه‌رێم مووچه‌ له‌به‌غدا وه‌رده‌گرن وه‌كو ( رەگەزنامە، پاسپۆرت و پاسەوانی سنوور و پۆلیسی گومرگ ، ده‌يان لقى ده‌زگا فه‌رميه‌كانى عيراق ، بۆچى بۆ ئه‌وانه‌ حه‌ڵاله‌ مووچه‌ له‌به‌غدا وه‌ربگرن ، به‌ڵام بۆ فه‌رمانبه‌رێك كه‌ نان نيه‌ بيخوات ، حه‌ڕام بێت و به‌خائين وخۆفرۆش ته‌ماشا بكرێ ؟؟!!!.
پانزه‌ ساڵه‌ سه‌دان په‌رله‌مانتارو وه‌زيرو وه‌كيل وه‌زيرو مه‌سئولى پله‌دارى كورد به‌ خۆيان و هه‌زاران حيمايه‌كانيانه‌وه‌ مووچه‌ى مانگانه‌ له‌به‌غدا وه‌رئه‌گرن ، زۆربه‌شيان مووچه‌ى زه‌به‌ڵاحى خانه‌نشينى وه‌رئه‌گرن ، بۆچى بۆ ئه‌وانه‌ حه‌ڵاله‌ پاره‌ى به‌غدا بخۆن ، به‌ڵام بۆ مامۆستايه‌ك كه‌ ناتوانى جووته‌ پێڵاوێك بۆ مناڵه‌كانى بكڕێ پێى بچنه‌ مه‌كته‌به‌كانيان حه‌ڕام و خۆفرۆشى وخيانه‌ته‌ ؟؟!!!.
وه‌كو مه‌سه‌له‌ عه‌ره‌بيه‌كه‌ ئه‌لێ ط كابرا له‌داخى گه‌رما هاناى بۆ ئاگر برد ط . فه‌رمانه‌رانى هه‌رێم له‌داخى ئه‌و ناعه‌داله‌تى وقه‌يرانه‌ قووڵانه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ هانا بۆ گواستنه‌وه‌ى مووچه‌كانيان ئه‌كه‌ن بۆ سه‌ر به‌غدا ، ئيدى ئه‌مه‌ كه‌ى خيانه‌ت وخۆفرۆشييه‌ ؟؟ .
خائين ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ ده‌ست بۆ قووتى مناڵانى كورد ئه‌بات بۆ تێركردنى كۆيله‌كانى . خائين ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ به‌ده‌ر له‌هه‌ر مه‌نتقێكه‌وه‌ سه‌دان و هه‌زار بنديوارى دامه‌زراند . له‌سه‌رووى هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ ئيستا قه‌ڵه‌مه ‌به‌كرێگييراوه‌كانيشيان ئه‌خه‌نه‌ كار بۆ ئه‌و پڕوپاگنده‌ سه‌خيفه‌ى گوايه‌ گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ سه‌ر به‌غدا خيانه‌ته وپيلانگێڕييه‌ ، باشه‌ ، خۆ ئه‌و مووچه‌يه‌ى ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێميش ئه‌يدات به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانى هه‌ر پاره‌ى به‌غدايه‌ ، ئه‌وه‌ نيه‌ ئه‌لێن به‌بێ پاره‌ى به‌غدا مووچه‌يان پێنادرێ . ئه‌وه‌ نيه‌ ته‌نازول له‌هه‌موو شتێك ئه‌كه‌ن ته‌نها به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بۆ بنێرێ ، ئيدى خيانه‌ته‌كه‌ ئه‌گه‌ر خۆيان بيكه‌ن ره‌وايه‌ ، به‌ڵام كه‌ فه‌رمانبه‌رێكى گيرفان به‌تاڵ داواى بكات خيانه‌ت  وخۆفرۆشييه‌ ؟؟!!.
به‌پێ برگه‌ى ( چوار ) له‌ مادده‌ى 126 ى ده‌ستوورى عيراقدا هاتووه‌ ط به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ناتوانرێ ده‌ست بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستوور ببري كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌مبكاته‌وه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌نگدانى گشتى زۆرينه‌ى گه‌لى كورد ط ئيدى ئه‌و ترساندنى خه‌ڵك وچه‌واشه‌كردنيان به‌ بيانووى هه‌ڵوه‌شاندنى قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌پاى چي ؟؟.
به‌پێى ده‌ستوور هيچ هێزێك نيه‌ غه‌يرى ميلله‌تى كورد بتوانێ ده‌ستكارى قه‌واره‌ى هه‌رێم بكات كه‌ ده‌ستوورى عيراق دانيپيوه‌ناوه‌ ، پێوێست ناكات ميلله‌ته‌كه‌مان به‌مه‌ بترسێنن ، له‌جياتى ئه‌وه‌ با خه‌ريكى دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌يه‌ك بن بۆ ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه‌ قووڵانه‌ى هه‌رێم كه‌ هه‌ر خۆيان سه‌به‌بكارى بوون ، با ده‌سيت له‌ بنديوارو به‌هه‌ده‌ردانى سامانى ميلله‌ت هه‌ڵگرن ، با تۆزيك له‌پاره‌ دزراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ ، با واز له‌چاكسازى درۆزنانه‌ له‌سه‌ر حيسابى فه‌رمانه‌ره‌ به‌سته‌زمانه‌كان بێنن ، ده‌ست به‌ پاكسازى بكه‌ن له‌جياتى ئه‌وه‌ ، چونكه‌ قه‌واره‌كه‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ بۆگه‌نه‌ وه‌كو په‌تاى كۆرۆناى لێهاتووه‌ و  پێويستى به‌ ته‌عقيم و پاككردنه‌وه‌ هه‌يه‌ تا جارێكىتر تووشى ئه‌م ده‌ردو به‌لايه‌ى ئێستا نه‌بينه‌وه‌ . پاكسازى پێش بخه‌ن ، چاكسازييه‌كه‌ى خۆى جێگيير ئه‌بێ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.