هەلوێستی پەكەكە لەبارەی جێگری كردنی چەند یەكەیەكی سوپای عێراق لە زاخۆ

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر

دوای زیادبونی لەشكركێشیەكانی توركیا لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای دهۆك، چەند یەكەكەیەكی سوپای عێراق لە پاسەوانی سنور لەو ناوچەیە بڵاوەی پێكرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە لە لەمبارەیەوە ڕایگەیاند “رۆژى یەکى تەموز هێزەکانی پاسەوانی سنوری سەر بە عێراق لە دەڤەری کەرێی سەر بە هەرێمی قەڵای شابانیک و دەرکاریێ باتوفا جێگیر کراون. ئەو هێزانە ڕایانگەیاندووە کە بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەویەکانی سوپای تورکیا لەوێ جێگیر بوون”.
لەبەشیكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە “هەوڵی بەم شێوەیە کە هێرشەکانی تورکیا زیادیانکردووە گوماناویە. هێزەکانمان چاودێری دۆخی پاسەوانانی سنور دەکەن. تا دۆخەکە بە تەواوی ئاشکرا دەبێت، هێزەکانمان لە ئامادەباشیدا دەبن و دواتر بە پێی ئەنجامەکان هەڵوێست دەردەبڕن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.