ستاندەر
بەگوێرەی هەندێ زانیاری میدیایی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریاردراوە دووبارە ناوەراستی ئەو هەفتەیە وەفدی هەرێم بچێتەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان، سەرچاوەیەكیش رەتی دەكاتەوە حكومەتی هەرێم هیچ برێكی دیاری كردبێت كە لەبەرامبەر رادەستكردنی نەوت داوای بكات.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ناس كورد لە حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەو برە پارەی هەرێم داوای كردووە كە دەگوترێ 600 ملیارە وتی “ئەوە لە هەندێک میدیا بڵاوبووەتەوە و شاندی حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک پێشنیازی لەوشێوەیەی نەداوەتە بەغدا و ڕەزامەندی نەداوە، شاندەکە سەرجەم بڕی داهاتی هەرێم و خەرجییەکانیشیان خستووەتە بەردەم بەغدا و وتوویانە ئەوە داهات و ئەوەش خەرجییەکانمان کە تەنها بۆ موچە پێویستمان بە 894 ملیۆن دۆلارە”.
وتیشی ئەگەر بۆ مووچە و خەرجی تەشغیلی ئەگەر مانگانە 900 ملیۆن دۆلار بدەنە هەرێم، بۆ ئێستا باشە.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە “حکومەتی عێراق بەهۆی ئەو دۆخەی خۆی تێیکەوتووە، دەیەوێت هەرێم بە داهاتەکانی خۆی خۆی بەڕێوەبەرێت، هەرچەندە هەرێمیش ئەو دۆخەی عێراقی لەبەرچاو گرتووە و بەشێک لە داواکارییەکانی کەمکردووەتەوە.