ستاندەر
حوسێن عەقابی، پەرلەمانتاری عێراق ناوەرۆكی پرۆژەیەك ئاشكردەكات بۆ كۆتایی هێنان بەدەستدێژیەكانی توركیا لە سنوری شەنگال ئاشكرادەكات.
ناوبراو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە شەنگال پێویستی بە ئاشتەوایی ناوخۆیی هەیە بۆ گەرانەوەی خەلكەكەی، بەجۆرێك كۆتایی بەهێرشە دوژمنكاریەكانی توركیا بهێندرێـت.
عەقابی راشیگەیاندووە قسەكردن لەسەر دورخستنەوەی هێزە توركیەكان كۆتایی هێنان بەهێرشە یەك لەدوای یەكەكان پێویست بە هەولی دیپلۆماسی و سیاسی عێراقی هەیە.
راشیگەیاند باشترین چارەسەر ئەوەیە مەلەفی چارەسەری لەلایەن حكومەتی عێراقی بگیرێتە دەست بۆ ئەوەی كورد و عەرەب جارێكی تر بەیەكەوە بژین و كۆتایی بەیەكتر تۆمەتباركردن بهێندرێت.
داواشی كرد قسە لەگەل پارتی كرێكارانی كوردستان و لایەنەكانی تری نزیكی بكرێـت بۆ كۆتایی هێنان بە هەبونیان لەو ناوچانە.