گۆڕینەوەی خراپێکی کوردی، بە خراپتر ێکی نا کوردی پەرچەکردارێکی ئەوپەڕی نا عەقڵانییە

لەلایەن ستاندار Posted on 688 جار بینراوە

فەخرەدین محەمەد

کەی و چۆن دروستە ئەو گروپەی لە سەرەوەی هەرەمی دەسەڵات دان، وەک نوێنەری نەتەوە ئەژمار بکرێن.؟
یان کەی دروستە کۆی قەزیە و خەون و مێژوو ئێستاو ئایندەی نەتەوەیەک، لە دونیابینی و ڕەفتار و لۆژیکی (گروپێک دا ) کورت بکرێتەوە، لە کاتێکدا بەردەوام باسی نامەشرعیەتی سەرچاوەی دەسەڵاتەکەی بکەی.؟!
ئەم پرسیارانەو زۆر پرسیاری تر بۆ ئەو کەسانەیە، کە بەبێ ئەوەی ئەزیەت بکێشن و بەدوای بیرکردنەوە و پڕۆژەیەکی جێگرەوەی لۆژیکیدا بگەڕێن بۆ دەربازکردنی کوردستان، لەم دۆخی داوەشانە.
هەر بە سانایی  ئەزموونی ئەم مودێلە حکومڕانەی هەرێم یەکسان دەکەن، بە دۆز و رەوایی و نا رەوایی نەتەوەیەک.
واتا زۆر بە سادەیی،  بانگەشەی فەشلی حکومڕانی کوردی و فەشلی حزب و سیاسەت و. هتد… کوردی دەکەن.!!!
مەگەر هەر ئەوانەنین کە دەڵێن ئەمانە گروپێک مافیا و نەزان و پاشکۆی وڵاتانی دراوسێن و بە تەزویر و ساختەو زۆری هێز دەستیان بەسەر پڕۆسەی حکومڕانی داگرتوە..؟!
باشە ئەگەر ئەم “ئیلیتە ” دەسەڵاتدارە هەڵگری ئەو خەسڵەتانە بن، بۆچی فاشلی ئەوان بە فاشلی کۆی کۆمەڵگەی کوردی ئەژمار بکرێت.؟!
واتا ئەو میتۆدە چەندە دروست و خاوەن ئەرگۆمێنتە، کە شکستی ئەم حزب و سەرەکانیان دەسەلمێنێ لە ماوەی 1991 تا ئێستا.
هاوتای ئەوە و زیاتریش،  ئەو بۆچونە پەرچەکردار ئامێز و نابەڵەدەی، کە جاڕی فاشلی حزب و حکومڕانی و هەڵبزوڕکانی خەونی کوردی دەدات. بێ ئەرزش و ناواقیعی و کارەسات خولقێنە…
زۆر سەیرە تۆ دەیان گروپی میلیشیای مەزهەبی و دینی و ناسیۆنالیستی نەبینی.
چاوت لە ئاست دۆخی سووریا دابخەیت و کۆماری سێدارە و نەهامەتی و گرانی نەبینی.
تورکیای زیندانی گەورە بۆ هەموو ڕایەکی جیاوازی سیاسی و دینی نەبینی. تورکیای سوتێنەری سروشت و خەو نی کورد لە هەر جێگەیەک فەرامۆش کەی.
تەنها بەهۆی گروپێک، کە فیعلەن فەشلیان هێناوە، بە ڕۆژی ڕوناکیش دەگوترێ سەرچاوەی دەسەڵاتەکەیان، نا شەرعی و نا دیموکراتیە. کەچی لەبەر گرژبوونی دەمارەکانی بیرکردنەوە،  زۆر بەسادەیی جاڕی کۆتاییهێنان بە قەوارەی کوردی و خەون و حزب و سیاسەتی کوردی بدەیت.؟!
ئەم تەرزە لە دید و گوتار  بزانرێ یان نا.؟ دەچێتە خزمەتی نەیارانی کۆمەڵگەی کوردی، یان هۆکارێکی یارمەتی دەر دەبێ بۆ درێژەکێشانی ئەم دۆخی دا وەشانەی کە کوردستانی تێدایە.
بۆیە بەبڕوای من ئەلتەرناتیڤی دروست، بۆ تێپەڕکردنی ئەم دۆخە. بەرهەمهێنانی پڕۆژەیەکی جێگرەوەی ئەوتۆیە، کە دەرهاویشتە و زادەی پێداویستی کۆمەڵگەی کوردستان بێ.
کە لە ڕێگەیەوە  ئەم مۆدیلە خراپە کوردیە بە مودێلێکی باشتری کوردستانی بگۆڕێت.
نەک گۆڕینەوەی خێلەکی و نەزان و فاشلی کوردی. بە مەزهەبی و ناسیۆنالیزم و فاشل و میلیشیا گەڕی ناکوردی.
ئی کاکی برا خۆ لەودی و جوگرافیای کوردستان،  حزب گەلی لیبڕال، یان چەپ و دیموکرات حکومڕانی ناکەن…
نە محمدی مەدیش دابەزیوە…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.