ستاندەر
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک و جێگر و سکرتێرەکەی کاتێک 300 ملیۆن دینار بدەن بە نوێکردنەوەی خانوەکانیان کە ئێستا تیایدا دانیشتون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”خەڵکی بێئیرادە ناتوانێت سەرۆکایەتی دەسەڵاتی چاودێری و یاسادانان بکات”.
سۆران عومەر ئەمرۆ لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی لە كاتی پیشوازی لەخۆپیشاندەران رایگەیاند كرده‌وه، له كوردستان شتێك نیه به ناوی په‌رله‌مان و پارتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، و یه‌كێتیش شه‌ریكیه‌تی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خه‌ڵك هیوا و ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو، كه چووه حكومه‌ته‌وه موچه‌ی خه‌ڵكیان بڕی، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو نه‌وه‌ی نوێش ئه‌گه‌ر خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانن ئه‌م شه‌قامه بۆ ئاوا چۆله بۆ نایه‌نه به‌ره‌ی میله‌ته‌وه .
وتیشی “دەسەڵات دەمێکە دەنگی ناڕەزایی پێگەیشتوە و باش دەزانێت خەڵک چەند توڕەیە، بەڵام بەداخەوە ئەو لایەنانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن نەیانتوانیوە ببن بە خاوەنی ئەو هەمو دەنگە ناڕازیە، ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی کە ئەو هەمو توڕەییە حکومەتی پێبڕوخێت و ئەو هەمو دز و تاڵانچییەی پێ دادگایی بکرێت”.