لەبارەی پرسی رادەستی كردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەران ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارێكی نوێ گەڵالە دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 579 جار بینراوە

ستاندەر

دوای گەرانەوەی لە بەغدا لیژنەی دانوستانی هەرێم لەگەل حكومەتی فیدرالی   دانیشتنێكی لەگەل سەرۆكی حكومەت ئەنجامداوە و لە كۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانیش وردەكاری گفتوگۆكان خراونەتە روو.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك بریارە سبەی چوارشەممە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكردنی وەرەقەیەكی نوێ بكرێت كە پێشنیاری نوێ لە خۆبگرێت بۆ گفتوگۆ و رێكەوتن لەسەری لەگەل حكومەتی فیدرالی لە بەغدا.

لەدواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وتەبێژی حكومەت رایگەیاند ئامادەین داهاتی نەوت دوای لێدەكردن خەرجیەكان تەسلیمی بەغدا بكەین بەڵام ناتوانین راستەوخۆ نەوت تەسلیم بكەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.