ئەندام پەڕلەمانێکی تورکیا: ئەوەی بەسەر نەخشەی عێراقمان هێناوە بەسەر خۆمان دێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە

ستاندەر

ئایتۆن تشیرای ئەندام پەڕلەمانی حزبی خەیر لە پەڕلەمانی تورکیا و سەرۆکی لێژنەی سیاسەتی ئاسایشی نیشتیمانی ڕایدەگێنێت بڵاوکردنەوەی نەخشەی دابەشکردنی عێراق لەلایەن سەرۆکایەتی پەیوەندیەکانی تورکیا شەرعیەت دەدات بە عێراق بۆ ئەوەی ئەوانیش نەخشەی تورکیان بە دابەشکراوی بڵاوبکەنەوە.

گوتوشیەتی بڵاوکردنەوەی ئەو نەخشەیە لەلایەن تورکیا ناکۆکە لەگەڵ ئەو هەڵوێستەی کە دەڵێت تورکیا ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە سەرۆکایەتی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندیەکانی تورکیا نەخشەیەکی عێراقی بە دابەشکراوی بڵاوکردەوە، بەمەبەستی گێڕانەوەی خاوەنداریەتی ویلایەتی موسڵ لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.