ستاندەر
ئەگەرچی بەگوێرەی چەند میدیایەك هۆكاری نەچونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا كە بریار بو دوێنێ بچن بەهۆی ئەوە بوە بەغدا ئامادە نەبوە پێشوازی لە وەفدی هەرێم بكات بەڵام پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت بەهۆی تەواونەبونی ئامادەكاریەكان بووە.
حه‌سه‌ن ئالی، پەرلەمانتای فراكسیۆنی یه‌كێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌غدا پێشوازیی له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه دووره له‌ڕاستییه‌وه، هۆكاری دواكه‌وتنی سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ ناوخۆییانه‌ی شاندی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان به‌ئه‌نجامێكی ئیجابی كۆتایی پێبهێنن.
راشیگەیاند شاندی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێیه به‌غدا نه‌رمی بنوێنێت و به‌شێك له داواكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێم بۆ ڕێككه‌وتن كه‌مبكاته‌وه