ستاندەر
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت هێزە ئەمنیەكانی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە رێكەوتون بۆ هەماهەنگی لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.
راشیگەیاند هەماهەنگیەكە بۆ دروستكردنی سەنتەری هاوبەش و گۆرینەوەی زانیاریە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری، لە ناوچە كێشەلەسەرەكان.