پێشنیارێك دەكرێت لەجیاتی پەكەكە توركیا بخرێتە لیستی تیرۆر

لەلایەن ستاندار Posted on 595 جار بینراوە

ستاندەر

مایكل رۆبن، توێژەری ناسراوی ئەمریكی رایدەگەیەنێت پێویستە ئەمریكا چاو بخشێنێتەوە بە لیستەكەی بۆ گروپە تیرۆرستیەكان و لەجێی پەكەكە توركیا بخاتە لیستی تیرۆر.

دەشلێت پەكەكە هیچ كارێكی نەكردوە ئێمەی ئەمریكی شەرمەزار بكەن بەلكو بەپێچەوانەوە لەگەل ئێمە شەری تیرۆریان كردووە لەگەل ئەو تیرۆرستانەی دژی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكان.

هەروەها ڕوونیشیكردووەتەوە، كە ئەوەی لە سوریا روودەدات گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كوردەكان دژ بەتوندرەوی دەجەنگن‌و ئەوان هاوشمان‌و هەردوولامان یەك ئامانجمان هەیە، نەك ئەوان دوژمنی ئێمە بن.

ئەو توێژەرە ئەمەریكییە راشیگەیاندووە: ئەو ناوچە ئارامەی جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سوریا باسی لێوەدەكات، ئێستا بووەتە پەناگەی تیرۆریستان و هەر دوای هاتنی هێزەكانی توركیا بۆ ناوی دەستكراوە بە تاوانەكانی پاكتاوی نەژادی و سیاسەتی گۆڕینی سنوورەكانی باكووری سوریا كە بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە كارەساتی لێكەوتەوە.

 

شارپرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.