ستاندەر
له‌یاداشتێكدا كە 114 په‌رله‌مانتار عێراق واژۆیان كردوه، داوایان له حكومه‌ت كردوه، بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی هێڵی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نوێ نه‌كرێته‌وه و مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
ئەو پەرلەمانتارانە هۆكاری ئه‌و داواكاریه‌شیان، بۆ خراپی كوالێتی هێڵه‌كان و گرانی نرخه‌كانیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه و داوایان كردوە، له كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان كێشه و گرفته‌كان ره‌چاو بكرێن.
ئاماژەشیان بۆ ئەوە كردووە، هه‌لی كێبڕكێ بۆ دابه‌زاندنی نرخ له نێوان كۆمپانیاكان بونی نیه، جگه له‌وه‌ش پابه‌ند نین به پێدانی باج و ئه‌و سزا داراییانه‌ی كه‌وتوه‌ته سه‌ریان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ چاودێریه‌كیان له‌سه‌ر نیه.