با ڕەش بین و بێ ئومێد بین

لەلایەن ستاندار Posted on 642 جار بینراوە

عەبدولڵا كامەران

لەو شوێنەى كە ئومێد نامینێ، ئومێدی زۆر هەن. ئەو قسەیەكی بی مانایە تا ئەو دەمەى خوێنەر وا تێبگا من نوسیمەو هی مەولانا نییە. لە عەهدی قەدیم هاتوە كە پێغەمبەر داود حەوت رۆژان نان و ئاوی نەخواردو خەفتبارو غەمگین بوەوەو خەو نەچوتە چاوی و گریانێكى بەكول و زۆری كردوە بۆ خاتری كورە نەخۆشەكەى، حەوتەم رۆژ كە مرد، نانێكى چەوری خواردو خەوێكى قولى كرد, لێیان پرسی: چۆن؟ گوتی: ئیدی هەموو شتێك تەواو، ئیدى دڵخۆشم بەوەى كوركەم بە نەخۆشیەوە درێژى بە ژیان نادا. لەمەبەدوا من چاوەرێ ئەو ناكەم و ئەو چاوەرێ من دەكا.

ئێمە وەك گۆمەڵگاى كوردی مودەتێكى بە ژێر دەستەى  دەخەوین بە ئومێدى ئەوەى سبەینەیەك بە ئازادی لەخەو هەستین، رێك لەو شوێنەى كە پێویستە هیواو ئاوات لەدەست بدەین و بۆ لەدەستنەدانى ئەمرۆ تێبكۆشین و خەبات و قوربانى بدەین، رۆشنبیریكى ساختەو مەلایەكی فێلباز و راهێنەرێكى پێنەگەیشتووى گەشەپێدانى مرۆی پێمان دەڵێن كە: خۆمان لەبەین نەبەین و بەحیكمەت و لەسەرخۆییەوە چاوەڕی بەیانى بكەین و هیوا لەدەست نەدەین و هەنگاو بە هەنگاو بەرەوە گۆرانكاری بڕۆین. بەیانى دێت و ئەو فاسیدەى كە ئومێد وابوو چاكسازی بكاو دڵنەڕم بێت،

تەنیا خەزێنە پڕترو دڵرەشتر دەبێت. بەڕاستى  وەك ئەوەى نیچە گوتی و یونانیەكان لەسەری پەروەردەببوون: هێواو ئومێد خراپتریینى خراپەكانە. تەنانەت پێغەمەبەری ئیسلامیش (درودو سەلامى خوداى لەسەر بێت) تولى ئەمەل و هیوا درێژى وەك یەكێ لە هۆكارەكانى میحنەت و خراپە لەقەلەم دواە. كریكارد گوتەنی: بی هیوابوون مەرجی ئاگاییە و نیشانمان دەدا كە لەچ بارودۆخێك دەژین. كاتى ئەوە هاتوە موژدەدارانى ئومێد و هیواو حەكایەتی بەیانیەك كە تێیدا قەرارە مەحەمەدی مەهدی بێت و عادلانە حوكم بكات دەم بەست بكرێن و خەڵك لەگەل واقعی پر ناعەدالەتی و تاریكى خۆی روبەروو بكرێت. كە لە كۆت و بەندی هیوا بە بەیانیەكی باشتر ئازادبوین و لە بارودۆی خۆمان وەئاگاهاتین، ئەو سا بێ ترس لە لەدەست دانى بەیانى بۆ ئەمرۆ خەبات دەكەین. لەسەر قەبری رۆمانوس نیكوس كازانتساكیس نوسراوە: هیوا و ئومێدى هیچ شتێك ناكەم، لە هیچ شتێك ناترسم، من ئازادم.

ماوەتەوە بڵێن كاتی ئەوەیە تێكرا كار بكەین  بە باوەڕی  ئینكلیزەكان كە پێیان وایە (MOVE FAST AND BRAK THNINKS) خێرابە و  هەندێك شت بشكێنە، رۆژگاری گۆرانگارى هەنگاو بە هەنگاو و سەركەوتنى پایە بە پایە بەسەرچوو. ئێستا هەمووان غاردەدەن، لەو شوێنەشی كە هەمووان غاردەدەن، رۆیشتن دۆڕانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.