” لەجیاتی گەراندنەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك با بۆسنور دژی سوپای توركیا بنێردرێن”

لەلایەن ستاندار Posted on 371 جار بینراوە

ستاندەر

مەنسور بعەیجی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی دەولەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت عادل عەبولمەهدی لەسەردەمی خۆی، برێكی زۆری پارە بۆ هەرێمی كوردستان نارد لەكاتێكدا پێشمەرگە ئەوكات بە فەرمانی سەرۆكی پارتی دەجولا نەك بەفەرمانی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق. راشیگەیاند تەحەدای فەرماندەی هێزە چەكدارەكان دەكەم كە بتوانێ جولە بە پێشمەرگە بكات.

ناوبراو وتیشی داواكردنی گەراندنەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك نایاساییە و پیویستە هێزی پێشمەرگە بۆ سنور بنێردێت رێگری لە هاتنی سوپای توركیا بكەن كە خەلكی بێتاوان دەكوژن.

وتیشی دۆخی كەركوك دوای رۆیشتنی پێشمەرگە جێگیر بووە، عەرەب و توركمان هێنانەوەی پێشمەرگە بەهەموو شێوەیەك رەت دەكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.