ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونێك بە بەراورد لەگەل سەرۆك وەزیرانەكانی پێشوو، كازمی تەنها داواكاری دارایی و ئابوری لە هەرێم نیە بەلكو سەقفی داواكاریەكانی بۆ سیاسیش بەرزكردۆتەوە كە بەگویرەی بۆچونی بەرپرسانی هەرێم ئەوە مەترسیە لەسەر قەوارەی هەرێم و ئامادە نابن بچنە ژێرباری، ئەوە لەكاتێكدایە سەرۆكی هەرێم بەر لەهەموو سیاسیەكانی عێراق پیرۆزبایی لە دەستنیشانكردنی مستەفا كازمی كرد، بەدوای ئەوەش حیزبەكانی هەرێم، نازاندرێت پیرۆزباییەكە لەسەر بنچینەی پێدانی ماف بوە یان پۆست.
بەگوێرەی بەدواداچونی پەیسەرپرێس دوو دۆسیه له‌نێو دانوستانه‌كان، له‌و دۆسیانه‌ن كه هه‌رێمى كوردستان واى ده‌بینێت ئه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كه‌ن و په‌ڕوباڵى ئه‌و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه ده‌كات له رابردوودا هه‌بووه.
یه‌كه‌میان دۆسیه‌ى ده‌روازه سنورییه‌كانه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئێستا به‌رنامه‌یه‌كى راگه‌یاندووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنى هه‌موو ده‌روازه سنورییه‌كان به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، ئه‌مه رێك ئه‌و پرۆژه‌یه كه به‌رپرسانى كورد لێى ده‌ترسن، ئاسمان به‌ده‌ست عێراقه‌وه‌یه، دهروازهكانیش كۆنترۆڵ بكات، هه‌م پێگه‌ى سیاسى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ماوه داده‌ڕمێت، هه‌م چه‌ندین گروپ و به‌رپرس زیانمه‌ند ده‌بن له‌وه‌ى ده‌روازه‌كانیان له ده‌ست ده‌ربچێت به‌هۆى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌ى هه‌یانه له‌و ده‌روازانه.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دواى سه‌ردانى شاندى هه‌رێم گوتبووى، پێى وایه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتى ئه‌و ده‌روازانه بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌و جۆره‌ى ئێستا هه‌یه، ئه‌وا پاره‌یه‌كى زۆر كه‌متر ده‌نێرن له‌وه‌ى واقیعدا هه‌یه، به‌وجۆره‌ش رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌و ده‌بێته عه‌یبه‌یه‌ك به‌سه‌رشانیه‌وه.
دۆسیه‌یه‌كى دیكه كه ریشهكهى ئاڵۆزه مه‌له‌فى نه‌وته، هه‌رێمى كوردستان پێى وایه ئه‌گه‌ر كۆى مه‌له‌فى نه‌وت بكه‌وێته ده‌ست به‌غدا رۆڵى سفر ده‌بێته‌وه له سیاسه‌تى نه‌وتیى عێراقدا و به‌غدا هه‌موو كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات، له‌مه‌دا كۆمپانیا حزبییه‌كانیش زیان ده‌كه‌ن.
سەرچاوەكە دەشلێت به‌پێى ئاماژه‌كان بێت، كابینه‌كه‌ى كازمى توندتر له هه‌موو كابینه‌كانى دیكه بۆ پهلوپۆكردنى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت، ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆخه داراییه خراپه‌ى كه هه‌یه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سازشى یه‌كجاره‌كیى پێبكات، هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى تێپه‌ڕینى كاته تا به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت یاخود فشارى لایه‌نى ده‌ره‌كى ببێته فریادره‌سى ئه‌م شانۆییه چه‌ند ساڵه ئاوا به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه ده‌بنه سووتى ئه‌و ململانێیه خه‌ڵكین كه تواناى چاوه‌ڕوانییان نه‌ماوه.