بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوریەكان كازمی هەنگاوێكی نوێ دەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، قۆناغى گێڕانەوەى سیستەم و یاسا دەستیپێکردووە و ڕێگە بە دزینى سامانى گشتى نادەن لە خاڵە سنورییەکان. 

کازمى ئاماژە بەوەشکردووە، داواى لە بەڕێوەبەرى دەروازەکان کردووە پلاندابنێن بۆ دوبارە بەگەڕخستنەوەى سەرجەم دەروازە سنورییەکان.

جەختیشیکردووەتەوە، کاروبارى گومرگ لەژێر پارێزگارى هێزە سەربازییەکاندایە و لەلایەن ئەو هێزانەوە دەپارێزرێت.

کازمى ئەمرۆ دەروازەى سنورى مونزیرییەى لەگەڵ ئێران بەسەرکردەوە، دواى پشکنینى لەلایەن هێزێکى سەربازى هاوبەشەوە.

لە بەشێكی راگەیەنراوەكە هاتوە كازمی پلانی رووبەربەرونەوەی گەندەڵەكان دادەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.