خراپترین دۆخ چیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

رامان مجید فقێ

زۆر جار دەبینین یان دەبیستین لێرە و لەوێ کە سێک دەلێت خۆم دەکۆژم یان خۆی کوشت. دەپرسی بۆچی خۆت دەکوژیت دەلێت مەرگ و ژین جیاوازی چیە هیچ شتێک نیە لەپێناویدا بۆ مانەوە لەم ژیانە بۆی بجەنگم لەم سۆنگەیەوە و بە گەرانەوە بۆ کورت ترین مێژووی ژیانمان دەبینین کە خەلک هۆکارێک و زیاتریان هەبووە لە پێناو بەردەوامی دان و درێژەدان بە مانەوە لە ژیان قوربانی بدەن کاتێک مرۆڤەکانی ئێمە لەسەردەمی حزبی بەعس. باوەریان وابوو رۆژێک دێت ئازاد دەبن و بە خەونەکانیان دەگەن بۆیە دەجەنگان و بەرگەی هەموو زوڵم و زۆرێکیان گرت. دوای ئەوە راپەرینی خەلکی کوردستان هاتە کایەوە و حکومەت و پەرلەمان دروست بوو سەرباری شەری ناوخۆ و ئابلوقەی ئابوری و نەبوونی و هەژاری ئەم خەڵکە هیوایەکیان بەوە بوو کە ئەمرۆ نا سبەی ئەم ئابلوقەیە لادەچێت و شەری ناوخۆ کۆتایی دێت و سەدام دەرخێت و کورد بە مافەکانی شاد دەبێت جەنگان.
دوای روخانی رژێم و دروست کردنەوەی عێراق خەلکی ئێمە ئاهێکی هاتەوە بەر و خەریکی نوێ بوونەوەی هەموو شتێکی بوو هەر لە جل و بەرگ و ستایل و کەل و پەلی ناو مال هەروەها فێر دەبوو سەفەر بکات و هیوای وابوو ئەویش وەک هاوڵاتیانی وڵاتانی خاوەن نەوت دەتوانێت خۆش گوزەران و ئارام بژیت.
دوای سالی2014ش دۆخەکە دیسان بەرە و خراپی رۆیشتەوە داعش هات و موچە بووە نیوە و لەوەش کەمتر. بەلام هاوڵاتی بەرگەی دەگرت چونکە هیوای بۆ دروست کرابوو سەبارەت دەولەتی سەربەخۆ و ئابوری سەربەخۆ.
ئەوەی ئێستا روو دەدات خراپترین دۆخێکە بە درێژای50 سالی رابردومان چونکە هەر هەموو شتێک بێ بایەخ و بێ مانا کراوە نە خاک و نشتیمان قیمەتێکی ئەوتۆی بۆ هێشتراوەتەوە و نە بە هاتنی دەوڵەتانی داگیر کەر بۆ خاکەکەمان بەرگری لە خۆمان دەکەین تەنانەت بە دەرکردنی بەیانەمەیەکیش کە شایستەی دۆخەکە بێت دڵ خۆشیان نەکردین.هەورەها نە لەبەرامبەر عێراق خۆمان پێ دەگیرێت و هەموو شتێکیان تەسلیم دەکەین هێشتا ئەوان قبولمان ناکەن و شتێکیان نەهێشتەوە بە ناوی کێشەی کورد لە عێراق. نە لە درست کردنی حکومەتی عێراق مەرجێکیان هەبوو بە ناوی ناوچە کێشە لەسەرەکان و مادەی 140. نە دیارە موچەی خەلک و فەرمانبەران کەی و چۆن و چەند دەدرێت هەر رۆژە و نرخێک لەسەر موچەی خەلک دادەنرێت و هەموو سیاسەت وسەرکەوتنی ئەم حکومەتە بەستراوەتەوە بە سەودا کردن بە قوتی ئەم خەلکە هەژارە سەرباری ئەوەی نە ئابوری سەربەخۆمان ماوە و نە دەولەت و ریفراندومی کوردستان کە وەک هیوای دوارۆژ لە پێناوی بجەنگن و ئامادەیی قوربانی دانیان هەبێت کەس نازانێت ئایندەمان چۆن دەبێت نە ئەمرۆمان دیارە نە بەیانی بۆیە هیچ هیوایەک نەماوە هاولاتی لای ئاسایی بێت بەرگە بگرێت و لە پێناوی بجەنگێت بەجۆرێک وەک ئەو کەسە نەخۆشەی لێ هاتوە کە هۆکارێک بۆ مانەوە نابینێتەوە تا لە پێناوی بجنگێت ئامادەی خۆ کوشتنە….
رابردوو هەمووان کۆک بون لە پێناو هیوایەک دان بە خۆ دابگرن و ئەم دۆخە تێپەرێنن کەچی ئێستا ئەو هیوا و ئومێدەش نەماوە..
ئەم دۆخی بێ هیوا کردنە دەکرێت ببێت بە وەرچەرخانێکی مێژووی و هاتنە دی ژیانێکی نوێ و هیوای نوێ کە مێژوو لەم جۆرە وەرچەرخانەی زۆری بە خۆیەوە بینیوە نمونە وەک ئەورپای دوای جەنگی جیهانی دووەم. وە دەکرێت پێچەوانەکەی بێت وەک بەهاری عربی لە هەندێک ولاتی دەور وبەرمان. چونکە حکومەتێک نەتوانێت ئێستا ژیانێکی گونجا بۆ هاوڵاتیانی دروست بکات وە نەتوانێت خەونی بە هیوای بەیانیەکی باشتر بۆ دروست بکات تا بە هیواوە چاوەروان بێت و ئارام بگرێت. دەبێت چاوەروانی خراپترین دۆخی لێ بکەیت کە دەکرێت خەڵک لە هەر بەیانیەک و هەر چرکەیەک بێت هەموو شتێک سفر باکاتەوە و دونیای ئێمە ژێر و ژوور بکەن و دەسەلاتیش بە خەمساردیەوە سەیر بکات و ئەویش ببێت بە مێژوویەکی ناشرینی دوونیای رابردووی ئێمە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.