ستاندەر
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ تا ئێستا حكومەتی عێراقی وەڵامی راپۆرتەكەی حكومەتی هەرێمی نەداوەتەوە، كە پێشتر هەرێم لەسەر داوای بەغدا لەبارەی فرۆشتن و داهاتنی نەوت و داهاتەكانی تر و ژمارەی فەرمانبەران ئامادەی كرد و بۆ بەغدای ناردووە.
میدیا عێراقیەكان ئاماژەیان بە ناوەرۆكی راپۆرتەكەی حكومەتی هەرێم كردووە بەجۆرێك تیایدا هاتووە هەرێم ڕۆژانە 467 هەزار بەرميل نەوت بەرهەم دەهێنێت، 30 هەزار بەرميل لەناوخۆ بەكاردەهێنرێت و ئەوى ترى هەناردە دەكرێت، هەروەها چەند داهاتێكى تري لە راپۆرتەكە هاتوە بەڵام وردەكاریەكەی نەزانراوە.
جێی باسە چاوەرێ دەكرێ كۆتای ئەو هەفتەیە جارێكی تر وەفدی هەرێم بگەرێتەوە بەغدا، حكومەتی عێراقیش داوای لە هەرێم كردووە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا خەرجیەكان رێكبخاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێكەوتن