داوادەكرێت یەكێتی بە فەرمی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان رادەستی پارتی بكات

لەلایەن ستاندار Posted on 227 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد حەكیم، كارگێری ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت لە هەرێمی كوردستان چوار دەسەڵات هەیە، سەرۆكایەتی هەرێم، حكومەت، پەرلەمان و دادوەری كە بڕیاری ئەم چواردەسەڵاتە بەتەواوی  لاى پارتیيە، رەنگە بوترێ سەرۆكی پەرلەمان لای یەكێتیە، ویرای رێزی بێ پایانم و دوور لە جەدەلی تاچەند ئاگابوون و نەبوون و كەمتەرخەمی سەرۆك لە لابردنی پارێزبەندی لەسەر كاك سۆران، بەڵام بەراستی ئەگەر بەراوردی دەسەڵاتی ئەو سەرۆكە بەو سێ سەرۆكەی تر بكەیت و بینینی دەرەنجامی كۆتایی، بریارەكەی د.رێواس بە مانەوەی پارێزبەندی لەسەر كاك سۆران، بە ئاشكرا مەزلومیەتی و بێ دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەمان دەردەكەوێت.

دەشلێت بۆیە من بم لەجیاتی یەكێتی ئەو پۆستەش بە فەرمی دەدەمە پارتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.