ستاندەر
سەركەوت شەمسەدیین، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەهۆی ریكەنەكەوتنی ناوخۆیی پارتی بەدیاریكراوی لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی كە ئەوەی دووەمیان كۆنترۆڵی كەیسی نەوتی كردووە دۆخەكە یەكلا نەكراوەتەوە.
دەشلێت دوای تێپەرینی سالێك بەسەر كابینەی نۆیەم هێشتا وەزیری سامانە سروشتیەكان دانەنراوە و كەیسی نەوت راستەوخۆ بە ئۆفیسی سەرۆكی حكومەت بەستراوەتەوە. زۆر نارازیە لە شێوازی ئیدارەدانی كەیستی نەوت و گرێبەستەكان كە لەلایەن وەزیری پێشووی سامانەسروشتیەكان ئەنجامدراوە.
دەشلێت سەرۆكی ئێستای حكومەتی هەرێم سەرۆكی پێشووی حكومەتی هەرێم بەهۆكاری ئەو دۆخە و كەڵەكەبوونی قەرزێكی زۆر دەزانێت.