ستاندەر
لە راگەیەنراوێكدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی، پلانێكی گشتگیر دانراوە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە وشكانی و ئاوییەكانی بەسرە، لەو چوارچێوەیەش فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەسرە راسپێردراوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركە.
هەر لە راگەیەنراوەكە هاتووە بەرنامەكە بەشێوەیەكە سەرجەم دەروازەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە كۆنترۆڵ دەكەین بەتایبەت ئەوانەی لەدەستی گروپە چەكدارەكان دایە.
جێی باسە ئەمرۆ چوار شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق چووە شاری بەسرەو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لەو شارە بەرێوەچوو.