جارێكی تر لەهەولێر كونسڵی توركیا ناوی  پەكەكە وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی دەهێنیت

لەلایەن ستاندار Posted on 391 جار بینراوە

ستاندەر

هاکان کاراچای کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا دژ بە پەكەكە رایگەیاندن ڕایگەیاند، ”ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی پەکەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتایی بە ڕێکخراوەکە دەهێنین”.

  کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی، ئۆپەراسینەکانی سوپای تورکیا بە مەبەستی لەناوبردنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە لە ناوچەکە و دورخستنەوەی وڵاتانی ناوچەکەیە لە هێرشە تیرۆریستییەکان.

کاراچای وتیشی، ئێمە هەرگیز مەبەستمان ئەوە نییە هاووڵاتییانی سیڤل بکەینە ئامانج، بەڵکو هەموو تەکنیکێکی باڵا دەگرینەبەر تاوەکو هاووڵاتییان پارێزراوبن.

ناوبراو پەكەكەی تۆمەتباركرد بەوەی ئەوان بە مەبەست ناوچەی نیشتەجێبوونی سیڤل بەکاردەهێنن تاوەکو هاووڵاتیانی سیڤل ڕووبەڕووی هێرشەکانی سوپای تورکیا بکەنەوە، ئێمە چەندین جار هێرشەکانمان وەستاندووە تاوەکو نەبینە هۆی کوشتنی هاووڵاتییانی کورد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.