لەبارەی دەروازە سنوریەكانی هەرێم هاوپەیمانی نەسر داوایەك لە كازمی دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 377 جار بینراوە

ستاندەر

هاوپەیمانی نەسر سەر بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق داوادەكات لە رێوشوێنەكانی كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكان هەرێمی كوردستانیش بخرێتەناوپرۆسەكە.

هاوپەیمانی نەسر لە راگەیەنراوێك ، پشتیوانی بۆ رێوشوێنەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ كۆنترۆڵكردنەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق راگەیاند و داوا دەكات هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

لەبەشێكی راگەیەنراوەكە وەك ئاماژەیەك بۆ هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە ئەو بڕیارە سەرجەم دەروازەكانی وشكانی، دەریایی و ئاسمانییەكان بگرێتەوە لە باكوورەوە تا باشووری عێراق، بگرێتەوە.

زیاتر دەلێت:” سەروەری دەوڵەت بەش بەش ناكرێت و پێویستە حكومەتی فیدراڵی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی لە سەرتاسەری خاكی عێراق پیادە بكات، ئەویش لە پێناو پاراستنی یەكپارچەیی و سەروەرییەكە لە بێسەروبەری و لەیاسادەرچوون و ڕاوڕووت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.