سەرچاوەیەكی گۆڕان، نوێترین زانیاری لەبارەی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

ستاندەر

بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت هیچ جۆرە بەرەو پێش چونێك لە گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا لەسەر مەلەفی نەوت نیە.

لەلێدوانێكی بۆ ئاژانسی مەعلمومە راشیگەیاندووە مەلەفی نەوتی هەرێم ناشەفافە و داهاتی نەوتیش ملكەچی هیچ دامەزراوەیەكی چاودێری نیە.

دەشلێت پابەند نەبونی هەرێم و بەغدا بە دەستور وەی كردوە حكومەتی هەرێم خۆی بدزێنەوە لە رادەستكردنی داهاتی نەوت بە بەغدا.

بەهار مەحمود دەشلێت گفتوگۆی نێوان ئەو دوو لایەنە هیچ بەرەو پێشچونی بەخوە نەبینیوە بەتایبەت دوای بەرزكردنەوەی سەقفی داواكاریەكن لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.