ستاندەر
حەسەن تۆران، جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراق ناتوانێ دەسەڵاتی بەسەر دەروازە سنوریەكانی هەرێم بسەپێنێت.
ناوبراو راشیگەیاندووە پێویستە بەغدا لە تەلەعفەر دەروازەیەكی سنوری لەگەل توركیا بكاتەوە و چیتر پشت بە دەروازەكانی هەرێم نەبەستێت.
تۆران ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە پێویستە چیتر بەغدا نەهێلێت هیچ كەلوپەلێك لە هەرێمەوە بچێتە ناوچەكانی تری عێراق یاخود باجی لەسەر دابنرێت.