دواین زانیاری لەبارەی كێشەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە كفری

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

لەبارەی گرژیەكانی چەند رۆژی پێشمەرگە و سوپای عێراق جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە   ئەو ڕێككەوتنەی بە سەرەتایەكی باش وەسفكرد بۆ ڕێككەوتن لەبارەی شوێنەكانی دیكەش و لە ھەر شوێنێك بۆشایی ئەمنیی ھەبێت، بە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق پڕ بكرێتەوە.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند دوای ئەوەی ھێزێكی عیراقی ٥٠٠ مەتر لە ھێزی پێشمەرگە نزیك بوونەوە و نەكشانەوە، ئێمە پەیوەندیمان بە بەغداوە كرد كە پێویستە ئەو ھێزانە بكشێنەوە، بۆیە بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق، ئەو كێشەیە چارە كرا.

دەشلێت “بڕیاردرا ئەو ھێزانە بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچە بڵاوبكرێنەوە كە ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی دەیانویست بچنە ئەو شوێنانە و بۆشایی ئەمنی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ كرایەوە بە رەزامەندی ھەردوولا، ئەمەش لە قازانجی ھەردوولا دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.