ستاندەر
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕێگای مورتەزا لاخانی بەڕەگەز پاكستانی نەوتی ساڵانی ئایندەی بەپێشەكیو بەنرخێكی ھەرزان دەفرۆشێت، لەوەش سودمەندی یەكەم مورتەزاو كۆمپانیاكانیەتی و نەھامەتی گەورەش بۆ خەڵكی كوردستان بەجیدێڵێت.
ناوبراو راشیگەیاندووە پێداچونەوەیەکی تەواو بە نەوتی کوردستاندا نەکرێت، مورتەزاو ھاودەست و ھاوگیرفانەکانی دورنەخەێنەوە، پێداچونەویەکی تەواوی بەسیاسەتی نەوتدا نەکرێت، لە کۆی پرۆسەی خەرجی و داھات و گەڕاندنەوەی پارەو و ڕێککەوتن لەگەڵ عێراقدا، ھەرێمی کوردستان تووشی نەھامەتیەک دەبێت چەندین جار لەمەی ئێستا خراپتر.