وردەكاری بخوێنەوە: پرسی دروستكردنی چەند هەرێمێك لەعێراق لەنێویاندا لە ناوچە دابراوەكانی كوردستان گەرم دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 377 جار بینراوە

 ستاندەر

بەگوێرەی بەدواداچونێك دەنگوباسی دروستكردنی چەند هەرێمێكی نوێ لە عێراق گەرم بۆتەوە، لەنێویاندا هەرێمێك لە ناوچە دابراوەكانی كوردستان كە بەگوێرەی سیاسەتمەدارێكی كورد پرۆژەكە هاودژ نیە لەگەل ماددەی 140.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كە په‌یسه‌ر پرێس ئاشكرای كردووە، چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ن بۆ دروستكردنی چه‌ند هه‌رێمێكی نوێ له ‌عێراق، له‌وانه‌ش دروستكردنی هه‌رێمێك له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و ده‌سه‌ڵات و سامانه‌كه‌ی له‌نێوان پێكهاته‌كانیدا دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها هه‌رێمێكی سوننه‌ له‌ ئه‌نبار و هه‌رێمی به‌سره‌ش دروست بكرێن، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌میانی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ شاری به‌سره‌ یاداشتی دروستكردنی هه‌رێمی به‌سره‌ی پێدرا، له‌م راپۆرته‌دا زانیاری ده‌رباره‌ی دروستكردنی هه‌رێمێك له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.

دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسەتمەداری كورد لەمبارەیوە بە بەپەیسەری وتوە، دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ به‌شێك ده‌بێت له‌ماده‌ی ١٤٠ چونكه‌ به‌پێی  ماده‌ی ١٤٠ راپرسی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌رێم بن یان له‌سه‌ر به‌غداد بن یان هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، من پێم وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راپرسیه‌كه‌ راست بێت ساخته‌كاری و پاڵه‌په‌ستۆی له‌سه‌ر نه‌بێت له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بێت.

ناوبراو راشیگەیاندووە”ئه‌مریكا و ئێران هیچ حسابێك بۆ كورد له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ناكه‌ن، من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرا ئه‌و ناوچانه‌ بخرێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ باشتره‌ هه‌رێمیكی سه‌ربه‌خۆیان بۆ دروست بكرێت، ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ زۆرینه‌ی كورد ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌كرێت رۆژێك له‌رۆژان بڕیار بده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یه‌كبگرنه‌وه‌ و ببنه‌وه‌ یه‌ك هه‌رێم، ئه‌گه‌رچی كورد ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كرێت ئه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌و ناوچانه‌ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆبن، له‌وه‌ی وه‌ك ئێستا بمێننه‌وه”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.